به‌هۆی تێوه‌گلانى له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى، بە هاورده‌كردنی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو به شێوه‌ی قاچاغ، نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق له پۆسته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى شووبات، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كى نا ئاسایدا به كۆی ده‌نگ بڕیاریان دا "موڕته‌زا مته‌شه‌ر ئه‌لشه‌ریفی" نه‌قیبی سه‌ندیكا له پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه به كۆی ده‌نگ بڕیاری لابردنی مورته‌زا موته‌شه‌ر ئه‌لشه‌ریفی دراوه، و ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه تا نه‌قیبێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی عێراق به كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه.
هه‌ینی ڕابردوو نه‌قیبی سه‌ندیكا له پڕۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانى ته‌ناهى له ڕۆژئاوای به‌غدا به تۆمه‌تی پێشێلكاری دارایی و ئیداری ده‌رباره‌ی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو و قاچاغ، ده‌ستگیركرا.