وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: ڕیفراندۆمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لە یەکتر جیاوازن

:: PM:08:10:23/02/2018 ‌
(ئەلفونسۆ دەستیس)، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، پێشوازی لە گەنجێكى كورد دەکات و باس لە دواین ڕەوشی لاوانی سیاسی جیھان دەکەن، له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه‌دا.

ئەلفونسۆ دەستیس، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ده‌ڵێت: "بەشێک لە دیدارەکەمان تایبەت بوو به‌ ڕەوشی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان".

فەلاح حەسەن لاوێکی کوردە و پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی ھەیە، ئه‌و ئاشكراى كردووه‌، كه‌ بۆ کوردستان و دۆستایەتیەکانی لە دەرەوە زۆر گرنگه‌ ئاگاداری حکومەتی ئیسپانیا و گەلی ئیسپانیا بکرێتەوە کە ئێمە و کەتەلۆنیەکان وەکو یەک نین و بارودۆخ و سیاسەتمان جیاوازە.

ئەو گەنجە کوردە له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا بە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیای گوتووە ئەگەر مەدرید پایتەختی عێڕاق بووایە و وەکو حکومەتەکانی بەغدا کیمیاباران و زیندەبەچاڵی گەلی کوردستانی نەکردبایە ھەرگیز گەلی کورد بیری لەسەربەخۆیی نە دەکردەوە، بەڵام بەغدا بە گەندەڵترین و ترسناکترین پایتەختی جیھان ناسراوە و ئێمە لامان سەیرە کە ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیەکان بە ریفراندۆمی کوردستانیش بەراورد بکرێت.

لای خۆیەوە (ئەلفونسۆ دەستیس) وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا سوپاسی ئەو گەنجە کوردەی کردووه‌ و دەستخۆشی لێکردوه‌ه‌، بۆ زانینی ڕاستیەکان، پاشان باسی قارەمانیەتی گەلی کوردستانی کردووه‌ لەشەڕی دژی داعش.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا له‌ كۆتا قسه‌كاندیا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئەوان لەوە گەیشتوون کە ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لە یەکتر جیاوازن، شایەنی باسە فەلاح حەسەن دەڵێت بە ئەرکێکی گرنگى دەزانم کە ئیسپانیەکان و حکومەتەکەی لە وەزعی ئێمە بگەن و دژایەتیمان نەکەن.

هەرێمی کەتەلۆنیا لە ساڵی 2012ەوە بەردەوام ڕاپرسی بەڕێوەبردووە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی بەڵام ئەو داواکارییە لە لایەن ئیسپانیاوە ڕەت کراوەتەوە. لە دوایین رێفراندۆم کە لەم هەرێمە بەرێوەچوو لایەنگرانی سەربەخۆیی شکستیان هێنا.

ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کاتالۆنیا حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەسە و 19%ی پشکی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ئیسپانیا لەم هەرێمەوە سەرچاوە دەگرێت.



وشە - محەمەد میران