وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا واده‌ى كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌كه‌ى بۆ قودس ئاشكرا كرد و رای گه‌یاند كه له مانگى ئایارى داهاتوو، باڵوێزخانه‌كه‌ى ده‌گوازێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینى له به‌یاننامه‌یه‌كى هیزه‌ر ناوێرتى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا واده‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس دیار كراوه.
هێزه‌ر ناوێرت گوتوویه‌تى، "واشنتن به‌نیازى له مانگى مایۆ/ ئایار باڵوێزخانه‌كه‌ى بۆ قودس بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادى 70 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل".
به‌ر له‌م به‌یاننامه فه‌رمییه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا پێشتر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، كه باڵوێزخانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له مانگى مایۆ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچى به‌رپرسانى ئیسرائیل به بڕیارى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌كه دڵخۆش بوون، ئێسته‌ش كاتێك جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادى دامه‌زراندنى ئیسرائیل، دووباره ئه‌وان ده‌ستخۆشى له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، له باره‌ى دیاركردنى واده‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا.
ئیسرائیل كاتس وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه له یادى دامه‌زراندنى ئیسرائیل هه‌نگاوێكى دروسته" هه‌ر ئه‌م وه‌زیره ده‌ستخۆشى له تره‌مپ ده‌كات به بۆنه‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌كه له ساڵیادى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل"
له شه‌شى دێسه‌مبه‌رى 2017 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێ و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس بگوازێته‌وه.