دواى هۆشدارییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاتانى دنیا له كڕینى چه‌كێكى رووسى، دوێنێ ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت هۆشدارییه‌كه‌ى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو، ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م وڵاتانى دنیای له‌وه ئاگادار كرده‌وه چه‌كى رووسى نه‌كڕن، به تایبه‌تى سیسته‌مى مووشه‌كى به‌رگریى جۆرى ئێس 400. دوێنێش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هۆشدارییه‌ى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه.
هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له میانه‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى بخاته سیسته‌مى مووشه‌كى ئێس 400 هه‌بێت، گوتى "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له گه‌ر زۆرێك له وڵاتانى دنیا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى یاساكه‌ى ئێمه‌یان بۆ روون بكاته‌وه".
ناوێرت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد نازانێ ئاخۆ عێراق هیچ گرێبه‌ستێكى له‌سه‌ر ئه‌م جۆره چه‌كه له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه یان نا، به‌ڵام دووپاتى كرده‌وه هۆشدارییه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌غداش ده‌گرێته‌وه.
سیسته‌مى مووشه‌كى ئێس 400 نوێترین سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانییه كه له‌لایه‌ن رووسیا به‌رهه‌م هاتووه، یه‌كه‌م كڕیار وڵاتى چین بوو، دواتریش توركیا، چه‌ندان ده‌وڵه‌تیش به‌نیازى كڕینى ئه‌م سیسته‌مه مووشهكییهن.