وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێرشێكى تیرۆریستیى خۆكوژى له به‌رده‌م ده‌زگه‌ى هه‌واڵگریى ئه‌فغانستان له كابولى پایته‌خت ئه‌نجام درا، تا ئێسته یه‌ك كوژراو و شه‌ش بریندار هه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رای گه‌یاند، كرده‌یه‌كى خۆكوژی له به‌رده‌م ناوه‌ندى هه‌واڵگریى ئه‌فغانستان له كابولى پایته‌خت ئه‌نجام دراوه.
نه‌جیب دانیش گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان روونى كردووه‌ته‌وه، باره‌گاى هه‌واڵگریى ئه‌فغانستان له نزیك باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌ى سه‌وزى شارى كابول كه ده‌زگه گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و باڵوێزخانه‌كانى تێدایه.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له سه‌عات هه‌شت و 30 خوله‌ك بووه، كاتێك ناوچه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه. كرده‌كه‌ش له به‌دره‌م ده‌روازه‌ى هه‌واڵگرى بووه، خۆكوژێك ئه‌نجامى داوه بووه‌ته هۆى كوژرانى كه‌سێك و برینداربوونى شه‌ش كه‌سى تر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو باره‌گاى هه‌واڵگرى ئه‌فغانستان بۆ فرانس پرێس دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه خۆكوژه‌كه ویستوویه‌تى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگریى بكاته ئامانج.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ رێكخراوێكى تیرۆریستى به‌رپرسیارێتى خۆى له كرده‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجام دراون، رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.