داهاتووی كوردستان ڕووناك و گه‌شه
پێوه‌ندییه‌كانی كۆریای باشوور و كوردستان له چ ئاستێكن و چۆن كوردستان ده‌توانێ سوود له ئه‌زموونی كۆریا وه‌ربگرێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی دارایی؟ كۆریییهكان له هه‌رێمی كوردستان، ئامانجیانه ته‌نیا له ڕووی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنه‌وه هاریكار بن، ئه‌مه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟، له دیدارێكی "وشه"دا پارك یۆنگ كیو كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور له كوردستان، به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و دۆخی گشتی هه‌رێم و هیواخوازه كوردستان زیره‌كانه بتوانێ به‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شبوونه‌دا زاڵ بێت و به‌ڕێوه ببات.
پێوه‌ندییه‌كانی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه چۆنه و له چ ئاستێكدایه؟
پێوه‌ندییه‌كان له 2004ه‌وه ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی هێزی زه‌یتوونی كۆریای باشوور هاته كوردستان، تا هاریكاری گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستان بن له به‌ره‌وپێشبردنی ناوچه‌كه، تیپی زه‌یتوون چوار ساڵ مانه‌وه و پڕۆژه‌ی زۆریان ئه‌نجام دا و كاری زۆریان كرد له نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا، له 2008یشه‌وه نووسینگه‌ی باڵوێزخانه‌ی كۆریای باشوور له كوردستان كرایه‌وه، له هاوینی 2016 ئاسته‌كه به‌رز كرایه‌وه بۆ كونسوڵگه‌ی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌ولێر، سه‌ردان و هاتن و چوونی شاندیش له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه.
دوای نه‌مانی تیپی زه‌یتوون، تا چه‌ند پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆریای باشوور له كوردستان به‌رده‌وامن؟
ڕێكخراوی كۆیكا لێره به‌رده‌وام بوو و به‌هاوكاری كونسوڵگی كۆریا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه به‌رده‌وامییان هه‌بوو و هاوكاری مرۆییش پێشكه‌شی كوردستان كرا، به‌تایبه‌ت دوای په‌لاماری تیرۆریستانی داعش، ئێسته‌یش هاوكاریی كۆریا بۆ كوردستان زیاتر له كه‌رتی په‌روه‌رده و به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانی كارمه‌ندانی حكوومه‌ته، هۆی گرنگیدانمان به‌و سێكته‌ره، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه خاوه‌نی نه‌وت و سامانی سروشتی نین، هۆی سه‌ركه‌وتنی ئێمه بریتی بوو له به‌ره‌وپێشبردنی خه‌ڵك و ڕاهێنان و به‌رزی ئاستی په‌روه‌رده، بۆیه حكوومه‌تی كۆریا له‌و وڵاتانه‌ی هاریكاریان ده‌كات، زۆرتر له كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه هاریكاریی پێشكه‌ش ده‌كات.
دوای هاتنی داعش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ئاواره‌ی كوردستان بوون، كۆریای باشوور چه‌ند هاریكاری مرۆیی پێشكه‌شی كوردستان كردووه؟
به‌ر له‌وه ده‌مه‌وێ ڕێز و پێزانینی كۆریای باشوور بۆ پێشمه‌رگه باس بكه‌م كه ئازایانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان بوونه‌وه، هاوكات حكوومه‌ت باوه‌شی به‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكدا كرد كه ئاواره‌ی كوردستان بوون، له‌باره‌ی هاوكاریی مرۆییش له 2014ه‌وه كۆریای باشوور وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌شدار بووه، له‌و ساڵه‌دا پێنج ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد و له 2017 پاره‌كه بۆ 10 ملیۆن زیاد بوو بۆ هاریكاری مرۆیی، له 2018یش 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه له كۆنگره‌ی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، هاوكات 11 ملیۆن دۆلاریش بۆ پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان، ئه‌مانه بۆ عێراقن و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عێراق ئه‌و هاریكارییانه‌ی به‌ركه‌وتووه، ساڵی ڕابردوو كۆریای باشوور ده‌رمان و پێداویستی پزیشكیشی بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه كرد.
پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و بوونی كۆمپانیاكانی كۆریا له كوردستان چه‌ند و چۆنه؟
به‌ر له هاتنی داعش، 100 هاووڵاتیی كۆریای باشوور له بواری ئه‌لیكترۆنی و بنیاتنان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته 50 تا 60 كه‌س لێره‌ن، هیوادارین له داهاتوو خه‌ڵك بێنه‌وه بۆ كوردستان و بازرگانانی كۆریا به وردی چاودێری دۆخی كوردستان ده‌كه‌ن تا بێنه‌وه، بۆیه دوای ته‌واوبوونی داعش خه‌ڵكی زیاتر و كۆمپانیای زیاتر دێنه كوردستان. ئێسته‌یش پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات و وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌با له بازیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی كۆریا جێبه‌جێ ده‌كرێن، له رابردوو پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌یان كۆتا پێ هێنا و له‌ماوه‌ی هاتنی داعش‌یش ئه‌وان نه‌وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون له كاركردن.
له ڕووی فه‌رهه‌نگی و زه‌ماله‌ی خوێندن و ناساندنی كولتووری هه‌ردوو گه‌ل به یه‌كتر و هاتن و چوونی گه‌شتیار، پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و كۆریا چۆنه؟
ئاڵوگۆڕی كولتووری گرنگیی زۆره، بۆیه هه‌میشه گرنگی به‌و بواره ده‌ده‌ین، رێكخراوی كۆیكا له‌و بواره به‌رده‌وامه له دابینكردنی هه‌لی خوێندن و راهێنان بۆ كارمه‌ندانی حكوومه‌ت، ده‌مانه‌وێ ده‌رفه‌تی زه‌ماله بۆ خه‌ڵكی ئاسایی زۆر بكه‌ین، پرۆگرامێكمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی حه‌ز به كولتوور و زمانی كۆری ده‌كه‌ن، بچنه كۆریا و خول ببینن، ئه‌مجۆره خولانه‌یش له زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی و كتێبخانه‌ی زه‌یتوون كرانه‌وه، جیا له‌وه‌یش، دراما كۆرییه‌كان لێره ڕۆڵی زۆریان هه‌یه به ئاشناكردنی گه‌نجانی كورد به كوریا، لێره چه‌ند گه‌نجێكم دیوه به كۆرییهكی باش قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له ڕێی دراماكانی كۆریا و یوتیوبه‌وه فێری زمانی كۆری بووین.
له مانگی دیسێمبه‌ری 2017 كونسوڵگه‌ی كۆریا له‌گه‌ڵ زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی و كتێبخانه‌ی زه‌یتوون فێستێڤاڵێكمان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌و گهنجامهی حه‌زیان له كۆریایه، چه‌ند گه‌نجێك به نووسین و قسه و وێنه به‌هره‌كانی خۆیان له ناسینی كۆریا خسته‌ڕوو، له كاتی ئاماده‌كاری بۆ فێستیڤاڵه‌كه بۆم ده‌ركه‌وت داهاتووی كوردستان به ته‌واوی ڕووناك و دره‌وشایه‌وه، چونكه نه‌وه‌ی گه‌نجی كوردستان زۆر په‌رۆشه بۆ كاركردن.
به‌هۆی شه‌ڕی داعش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له كۆریاوه ده‌هاتنه كوردستان ڕووی له كه‌می كردووه، ئه‌وانه‌یشی لێره‌وه ده‌چنه كۆریا ساڵانه 300 تا 400 كه‌س ده‌بن، به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیزه‌یان وه‌رگرتووه.
تا چه‌ند ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ پێدانی ڤیزه، ئایا وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی كۆریا به پاره ڕاسته و له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌ك پێوه‌ندیتان هه‌یه؟
پێشتر ته‌نیا ڤیزه‌ی بازرگانیمان ده‌دا، به‌ڵام ئێسته ڤیزه‌ی گه‌شتیاری و خوێندنیش دابین ده‌كه‌ین، كونسوڵگه‌ی كۆریای باشوور پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت نییه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه، هه‌ر كه‌سێكی عێراقی ده‌توانێ پێوه‌ندی به كونسوڵگه بكات و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ كه له كاتی واده‌ی دیداره‌كه چ دیكۆمێنتێك ئاماده بكات، ئێمه‌یش بیستوومانه كۆمپانیاكان به پاره ڤیزه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ی كۆریا هیچ كارێكی له‌وشێوه‌یه نییه.
بۆچی تۆ و كونسوڵگه‌ی كۆریا زیاتر گرنگی به گه‌نجان ده‌ده‌ن، ئه‌مه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی كۆریای باشوور و خۆیشم بڕوای ته‌واوم به‌وه‌یه هانی گه‌نجان بده‌ین و پشتیوانیان بكه‌ین، وڵاته‌كه‌ی من له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه گیرا و دوای جه‌نگیش زلهێزه‌كان كردیان به دوو به‌شه‌وه، ئه‌مه‌یش ویستی كۆریا و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بوو، پاش ئه‌وه تووشی شه‌ڕێكی ناوخۆی سه‌خت بووین و هه‌موو شتێكی وێران كرد و دووباره پێویستی به بونیاتنانه‌وه بوو، به‌ڵام دواتر كۆریایه‌كی نوێ دروست بوو، ڕۆڵی گه‌نجان زۆرترین بوو له‌و بنیاتنانهدا، بۆیه ئه‌زموونی كوردستان و كۆریا له‌یه‌كه‌وه نزیكه، له‌و ئه‌زموونه من گه‌یشتمه ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی كه گه‌نج ڕۆڵی زۆر گرنگیان هه‌یه له گۆڕانكاری و چاكسازی و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌كان، ئه‌وه‌ی ده‌بینم له كوردستانیش پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌ستی پێ كراوه، بۆیه گرنگه هانی گه‌نجانی كوردستان بدرێ، زۆرتر بیر بكه‌نه‌وه و زۆرتر كار بكه‌ن.
له 1997 كۆریای باشوور تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو، خه‌ڵك پاره‌یان به بانكی ناوه‌ندی حكوومه‌ت ده‌دا تا وڵاته‌كه مایه‌پووچ نه‌بێ، دواتر توانییان دووباره هه‌ستنه‌وه، چۆن كوردستان ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه داراییهیدا زاڵ بێ؟
زۆر ڕاسته ئه‌و ته‌نگژه‌یه به‌رۆكی ئێمه و وڵاتانی تری ئاسیای گرته‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری كۆریای باشوور دراو و زێڕ و ئه‌ڵقه‌ی زێڕی پهنجهیشیان دا به حكوومه‌ت تا وڵاته‌كه نه‌ڕووخێ، ئه‌وكاته هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوی بیانی، ئه‌وكاته خه‌ڵكی ڕه‌خنه‌یان له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرت، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێكی پێوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه، له كوردستانیش هه‌مان شته، به‌شێكی پێوه‌ندی به هۆی ده‌ره‌كی و به‌شه‌كه‌ی تریش پێوه‌ندی به ناوخۆ هه‌یه، بۆیه وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاتر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو پێویسته خه‌ڵك له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن.
ئه‌وكاته من مووچه‌م به ڕێژه‌ی 50% كه‌م كرایه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى كورت بوو، دوایی كه توانیمان هه‌ستینه‌وه، زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دا بوون ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تووشی ئێمه بوو، ته‌نیا ته‌نگژه نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكیش بوو تا ئێمه به‌خۆماندا بچینه‌وه، چونكه به‌و هۆیه‌وه سیسته‌می بانكی وڵاته‌كه‌مان و شێواز و سیسته‌می كاركردنمان گۆڕی، په‌ندێكی كۆری هه‌یه ده‌ڵێ، ته‌نگژه‌كان ته‌نیا ساتی ناخۆش نین، به‌ڵكو ههلیشن". بۆیه پێویسته ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له كوردستانیش هه‌یه، ده‌رفه‌تێكی باش بێ بۆ پێشخستنی كوردستان.
كه هاتیته كوردستان چ شتێك سه‌رنجی ڕاكێشای و چۆن ده‌ڕوانیته كوردستان؟
سه‌ره‌تا یه‌كه‌م شت هه‌ستم پێی كرد و بینیم، ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكی كوردستان زۆرباش و گه‌رموگوڕ و ڕاشكاون، بێگومان من هاوسۆزیشم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، چونكه لێكچوونمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان، ئه‌و دۆخانه‌ی به‌سه‌ر ئێوه هاتووه له ڕابردوو به‌سه‌ر گه‌لی كۆریاشدا هاتووه.
كۆریا به ژاپۆن و چین و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌وره دراوه، كه سه‌یری نه‌خشه‌ی كوردستانیش ده‌كه‌م هه‌مان شت ده‌بینم، خه‌ڵكی كوردستان نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌سن، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ دابه‌ش كراون و له عێراق و سووریا و توركیا و ئێران ده‌وره دراون. له‌باره‌ی كۆریا، هه‌ریه‌كه و به جۆرێك سه‌یری كۆریا ده‌كات، له كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، ئێمه هه‌وڵماندا بمێنینه‌وه، هیوادارم كوردستانیش بتوانێ به ڕێیه‌كی زیره‌كانه و لۆجیكی خۆی به‌ڕێوه ببات.
خه‌ڵكی كۆریا ماوه‌ی دوو نه‌وه‌یه 50 بۆ 60 ساڵ ده‌بێ له‌یه‌ك جیا بوونه‌ته‌وه، هه‌ر خێزانێك بۆ دوو نه‌وه له یه‌كتر دابه‌ش بن، ئاسان نییه یه‌ك بگرنه‌وه، هیوادارم خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌مه دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
حه‌زت له چ خواردنێكی كوردییه؟
یه‌كێك له‌و خواردنه كوردییانه‌ی من حه‌زم لێیه، كفته‌ی كوردییه، چونكه خواردنێكی كۆریش هه‌یه به‌ناوی كوپته تۆزێك له یه‌ك ده‌چن، هه‌ركات حه‌زم بۆ خواردنی كۆری بچێ، كفته ده‌خۆم.
وشه/هه‌ولێر- باز و محه‌مه‌د