ئاسایشی كوردستان بێ ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو ده‌سته‌به‌ر كراوه
هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، له‌سه‌ر ئاستی ته‌ناهی به شاندێكی باڵا به‌شداری پێ كرا، ئه‌وه‌یش به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی ناوخۆ و پسپۆڕانی ته‌ناهی، "بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له بواری ته‌ناهیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه". هاوكات پێیان وایه ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیی كوردستان بێ ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو، به توانای خۆی ئارامی له ئاڵۆزترین ناوچه‌ی دنیا ده‌سته‌به‌ر كردووه.
كۆنگره‌ی میونشن بۆ سه‌رۆكی وڵاته گرنگه‌كانی دنیا و وه‌زیرانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی ته‌ناهی و سیاسیی ساڵانه دێته ئه‌نجامدان، زۆری كۆبوونه‌وه و پانێله سیاسییه‌كانی میدیاكان ده‌یگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه و دیداره ته‌ناهییه‌كانی به‌هۆی سروشتیی بواره‌كه، به نهێنی به‌ڕێوه ده‌چن.
نازم هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئارامی و ئاسایشی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ئاڵۆزی و شه‌ڕ و كێشه كه به‌دڵی زه‌وی ناو ده‌برێ، سه‌رنج و سه‌رسامی وڵاتانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه، بۆیه بانگهێشتی فه‌رمیی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه سه‌لماندوویه‌تی له ڕووی ته‌ناهی و شه‌ڕی تیرۆره‌وه كوردستان سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه.
به‌گوته‌ی هه‌ركی، "به‌هۆی ته‌ناهیی جێگیره‌وه، هه‌م خه‌ڵكی كوردستان له ژیانێكی بێ كێشه و پڕ له ئارامی له سایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ژین، هه‌م وڵاتانی دنیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ته‌ناهیی كوردستان ده‌كه‌ن".
"هاتنی داعش بۆ كوردستان و هێرشی میلیشیاكانیش به‌و ئامانجه‌یه دۆخی ته‌ناهیی كوردستان تێك بدرێ، ئامانج ئه‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و قه‌واره ئارامه له‌ناو دڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێته شێواندن، به‌ڵام ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی كوردستان و پێشمه‌رگه، به‌رپرسیارانه و به رۆحێكی نیشتمانی و به گیانی خۆیان، به‌رده‌وام ڕێگری ده‌كه‌ن له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان". په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ وای گوت.
ئاماژه‌ی دا، گرنگیدانی وڵاتانیش به كوردستان و بانگهێشتی فه‌رمیی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان بۆ كۆنگره‌ی میونشن، بۆ ڕاگۆڕینه‌وه‌یه، وڵاتان ده‌یانه‌وێ سوود له ئه‌زموونی ته‌ناهی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری كوردستان وه‌ربگرن. كه به‌گوته‌ی نازم هه‌ركی، "بێ پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامرازه‌كانی دنیای پێشكه‌وتوو له بواری ته‌ناهیدا، توانیویه‌تی دژی تیرۆر شه‌ڕ بكات و شاره‌كانیشی ئارامترین بن، ئه‌وان سه‌رسامن به‌وه و ده‌یانه‌وێ له‌م ڕووه‌وه سوود له كوردستان وه‌ربگرن".
هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته ناو بازنه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، ئێران، توركیا كه له سنووره‌كه‌ی نزیك هه‌رێم به‌رده‌وام شه‌ڕ هه‌یه و سووریا كه شه‌ش ساڵه به‌رده‌وام له شه‌ڕی خوێناویدایه، به‌ڵام كوردستان به ئارامی ماوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له سێ ساڵی رابردوودا هیچ رووداوێكی ته‌ناهیی نه‌خوازراو له شاره‌كانیدا تۆمار نه‌كراوه.
محه‌مه‌د سه‌لیم مزووری شاره‌زای بواری ته‌ناهی به"وشه"ی گوت، كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن و بانگهێشتكردنی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، تاكه سه‌ركرده‌ی بواری ته‌ناهییه كه له هه‌رێمێكی فیدراڵ به‌شداریی كۆنگره‌كه‌ی پێ كرا، ئه‌وانه‌ی تر به‌رپرس و وه‌زیری باڵای وڵاتانن، ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و بۆچوونه‌كانی پێشووی له سه‌ره‌تای هاتنی داعش كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر تیرۆر له‌ناو نه‌برێ، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و وڵاتانی دنیایش دروست ده‌بێ.
مزووری ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌ك به‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی و ته‌ناهیی كوردستان له دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام له وڵاتانی دنیا ڕووی له پێشكه‌وتنه، زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دا بوون دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پێگه‌ی كوردستان لاواز ده‌بێ، به‌ڵام دیپلۆماسیی كارای ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ئه‌و گه‌مارۆ سیاسی و ته‌ناهییه‌ی سه‌ر كوردستانی تێك‌شكاند.
"وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له دۆخێكی خراپدان و ئاڵۆزی زۆر هه‌یه، شوێنێكی ئارام له ناوچه‌كه مابێ، هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌میش له ئه‌نجامی لێهاتوویی بارزانییه كه ده‌زگه‌یه‌كی زۆر تۆكمه و نیشتمانی داڕشتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كوردستان له‌وپه‌ڕی ئارامیدایه". مزووری وای گوت.
محه‌مه‌د سه‌لیم مزووری كه ئه‌زموونێكی درێژخایه‌نی هه‌یه له بواری ته‌ناهیدا، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی تری دنیا له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاوه له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتندان و زۆرترین پاره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، به‌ڵام ده‌زگه‌ی ته‌ناهیی كوردستان تاكه ده‌زگه‌یه به توانای خۆی و بێ ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو به باشترین شێوه شه‌ڕی تیرۆر بكات.
دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی دێنه كوردستان به ئیراده‌ی پێشمه‌رگه و به‌هێزی ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیی كوردستان و پاراستنی ئارامی شاره‌كان سه‌رسامن، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی پردی پێوه‌ندییه له نێوان ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان و خه‌ڵك".