لە كوردستان ئەمڕۆ و سبەینێ بارانە

:: AM:11:07:24/02/2018 ‌

ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەردەوامە و لە ٤٨ سەعاتی داهاتوودا پێشبینیی باران لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیوە هەور دەبێت و لە هەندێك كات و شوێنی جیا باران دەبارێت.

ئەمڕۆ شەموو بەرزترین پلەی گەرمی كە لە هەرێمی كوردستان تۆمار بكرێت لە كەركووك دەبێت كە بۆ ١٧ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و نزمترین پلەی گەرمیش هەر لە كەركووك تۆمار دەكرێت كە تا پلەی هەشت دادەبەزێت.

بۆ سبەی یەكشەمیش باران زیاتر لە ئێوارەی رۆژەكەدا دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرمی بۆ سبەی یەكشەم لە كەركووك تۆمار دەكرێت كە تا ١٨ بەرز دەبێتەوە و نزمترین پلەی گەرمیش لە دهۆك تۆمار دەكرێت كە تا پلەی حەوت دادەبەزێت.









وشە - سلێمان تاشان