به پێى ڤیدیۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزێكى سوپاى توركیا ده‌كه‌وێته بۆسه‌ى شه‌ڕڤانانه‌وه و جگه له تێكشكانى ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازی، زیانى تر نه‌زانراون.
ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنه‌كانى په‌یه‌گه ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت هێزێكى توركیا ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كى شه‌ڕڤانانه‌وه و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیى تێكده‌شكێنرێت.
به پێى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه له لایه‌ن ئاژانسى سپۆتنیكى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆسه‌كه له گوندى عه‌ره‌ب وێرنانى سه‌ر به شاره‌دێى شه‌ڕانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى شارى عه‌فرین دانراوه‌ته‌وه، له‌كاتى تێپه‌ڕینى كاروانێكى سه‌ربازیى سوپاى توركیا و میلیشیاى سوپاى ئازاد، به‌رۆكێت هێرش ده‌كرێته سه‌ریان.
هاوكات راگه‌یاندنه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د باس له بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه میلییه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن له عه‌فرین و به‌رپرسانى یه‌په‌گه‌ش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هێزه‌كانى سه‌ر به سووریا له ناوچه‌كانى جه‌نده‌ریس و بولبوله و راجۆ جێگیر كراون.
سوپاى توركیا له 20 مانگى رابردوو، ئۆپراسیۆنێكى به ناوى چڵه زه‌یتوون له دژى عه‌فرین ده‌ست پێ كردووه، دوێنێ هه‌ینى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى پارته‌كه‌ى دووپاتى كرده‌وه، ئه‌وان له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و تا ناو عه‌فرین ناوه‌ستن.