نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق راپۆرتی ساڵانه‌ى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه و قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى حكوومه‌تى عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نووسینگه‌ى محه‌مه‌د مه‌هدى مسته‌فا پشكنه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بڵاو كرده‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له حكوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات.
له راپۆرته‌كه هاتووه له ئه‌نجامى به‌دواداچوونیان بۆ بابه‌ته‌كانى گه‌نده‌ڵى، زیاتر له 641 ملیار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رێگریى كراوه له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى به بڕى دوو ملیار و 321 ملیۆن دینار.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه 89 گه‌نده‌ڵ به تاوانى جیاجیا له‌كاتى پرۆسه‌ى پشكنین گیراون.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له به‌غدا و شاره‌كانى تر، ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵییه كارگێڕییه‌كان پێنج هه‌زار و 32 گه‌نده‌ڵییه، جیا له‌مه‌ش 384 گه‌نده‌ڵى دارایى كراوه.
نووسینگه‌ى پشكنینى گشتى هێڵى گه‌رمى هه‌یه، راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تا ئێسته دوو هه‌زار و 668 سكاڵا له دژى گه‌نده‌ڵى گه‌یشتووه‌ته نووسینگه‌ى پشكنینی گشتى، پشكنین بۆ بڕوانامه‌كانى خوێندنى فه‌رمانبه‌ران كراوه، ده‌ركه‌وتووه 702 به‌ڵگه‌نامه‌ى خوێندن دروست نییه.
به‌هۆى گه‌نده‌ڵى دارایى و كارگێڕیی، حكوومه‌تى عێراق له ریزبه‌ندى وڵاته یه‌كه‌مه‌كانى دنیا دێت له گه‌نده‌ڵى، كرده‌ى دزی و ساخته‌كردن و به‌رتیل و پێشیلكردنى یاسا له راپه‌ڕاندنى كاره‌كان، ئه‌و دیاردانه‌ن كه هاووڵاتییانى كردووه‌ته قوربانى.