شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە كە زۆر ڕێگە هەن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكر لە خوێن، بەڵام زۆر گرنگە بزانیت كام ڕێگە گونجاوە و تۆ پێویستت بەكامیانە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی شەكری خوێن، یەكێك لەباوترین ئەو نیشانانەی كە لە كاتی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێندا دەردەكەوێت زیادبوونی كێشە لەگەڵ بەدهەرسی، خۆشبەختانە دەتوانیت بە چەند ڕێگەیەكی سروشتی ئاستی شەكر لە خوێن كەم بكەیتەوە، بێ ئەوەی تووشی قەڵەوەی و بەدهەرسی ببیت.
فشاری دەروونی، ناچالاكی جەستەیی، هەندێك دەرمان، هۆرمۆنەكان چەند هۆكارێكی مەترسیدارن بۆ بەرزبوونەوەی شەكر لە خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێنیش لەهەموو كاتێكدا هۆكیار نییە بۆ دروستبوونی نەخۆشی شەكرە.
ئەو نیشانانەی لەكاتی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرەدا دروست دەبن، بریتین لە وشكبوونەوەی لێو، تینوویەتی، گرفتی گەدە، وشكبوونەوەی پێست و خوورانی پێست، گرفتی دەمار، پەككەوتن، شەكەتی، هەوكردن، دروستبوونی چەوری ورگ بەشێوەیەكی ناتەندروست.
ئەم چارەسەرە لە ماوەیەكی كورتدا یارمەتی ڕێكخستنەوەی شەكری خوێن دەدا و پێكهاتەكانی ئاسانن و زوو ئامادە دەكرێت.
گیراوەكە و چۆنیەتیی ئامادەكردنی:
پێكهاتەكانی گیراوەكە بریتین لە لیترێك ئاو، چوار پارچە دارچین، 60 گرام مێخەك، دوای ئامادەكردنی ئەو پێكهاتانە دارچین و مێخەكەكە بكە ئاوەوە و بیكوڵێنە، دواتر بەجێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە، ئنجا بیكەرە بوتڵێكی بەتاڵەوە و هەموو بەیانییەك كوپێك لەم گیراوە بخۆرەوە، ئەم چارەسەرە تەواو بەهێزە هەست بە جیاوازییەكی زۆر گەورە دەكەیت و بەشێوەیەكی خێرا شەكری خوێن ئاسایی دەكاتەوە و وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات.