بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لەسەر ئەم یاریزانە ركابەری دەكەن
هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ میلینكۆڤیچ ساڤیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی سڕبی و یانەی لازیۆی ئیتاڵی.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی ریال مەدرید ماوەیەكی زۆرە چاودێری میلینكۆڤیچ دەكات و چاوەڕوان دەكرێ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بەفەرمی دەستەوارەیەك بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە پێشكەش بە یانەی لازیۆ بكات.
رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە: پێشبینیش دەكرێ یانەی بەرشەلۆنە ببێتە ركابەرێكی سەرسەختی یانەی ریال مەدرید بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ میلینكۆڤیچ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەتایبەتیش بەهۆی نزیكبوونەوەی وازهێنانی یەكجاری ئەندرێس ئینێستا و دابەزینی ئاستی ئیڤان راكیتیچ.
لای خۆشییەوە میلینكۆڤیچ خۆی ئارەزووی جێهێشتنی یانەی لازیۆی هەیە لە هاوینی داهاتوودا هەرچەندە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا ساڵی 2021 درێژەی هەیە.
جێی باسە میلینكۆڤیچ لە هاوینی 2015 لە یانەی جینیكی بەلجیكی پەیوەندی بە یانەی لازیۆوە كرد و تا ئێستاش بەشداری لە 32 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا كردووە و 9 گۆڵی تۆمار كردووە و 6 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم