ئه‌مڕۆ تاڵیبان هێرشى كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌فغانستان و داعیشیش به‌رپرسیارێتى كرده خۆكوژییه‌كانى ئه‌مڕۆی له ئه‌ستۆ گرت.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌فغانستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو له رۆژئاواى ئه‌فغانستان هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى و له ئه‌نجامدا 18 سه‌رباز كوژراون و دووانی تریش بریندار بوون.
ژه‌نه‌ڕال ده‌وڵه‌ت وه‌زیر گوته‌یێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌فغانستان له لێدوانێكى بۆ فرانس پرێس ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له ویلایه‌تى فرح له رۆژئاواى وڵاته‌كه له ئه‌نجام دا 18 سه‌رباز كوژراون و دوو كه‌سى تریش بریندار بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ كرده‌ى خۆكوژیى تر له ئه‌فغانستان ئه‌نجام دران، یه‌كه‌میان له شارى كوبا بوو له به‌رده‌م هه‌واڵگریى ئه‌فغانستان و ئه‌ویتر له هۆلمه‌ند بوو، هه‌ر له‌م شاره‌ش هێرشێكى تر‌ى خۆكوژى كرایه سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازی ئه‌فغانستان.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئاسیۆشیتید پرێس، رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له به‌رانبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى ئه‌فغانستان راگه‌یاندووه.
له كرده‌كانى ئه‌مڕۆ به ده‌یان كوژراو و بریندار هه‌یه.