دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ته‌نیا یه‌ك ئه‌ركیان هه‌یه، ئه‌ویش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشه و ده‌ڵێ، "دواى ئه‌م ئه‌ركه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا، دۆناڵد تره‌مپ دووپاتى كرده‌وه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا یه‌ك ئه‌ركیان له سووریا هه‌یه. گوتى "هێزه‌كانى ئێمه له سووریا یه‌ك ئه‌ركیان هه‌یه، ئه‌ویش دژایه‌تى داعشه، دواى ئه‌م ئه‌ركه ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
دوناڵد تره‌مپ له قسه‌كانى هێرشى كرده سه‌ر هه‌رسێ وڵاتى سووریا و رووسیا و ئێران. ئه‌و گوتى "ئه‌و كاره‌ى رووسیا و ئێران به‌سه‌ر سووریایان هێنا زۆر نه‌نگییه".
ئه‌م لێدوانه‌ى تره‌مپ له كاتێكدایه، توركیا و رووسیا ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ده‌یه‌وێ به پاڵپشتیكردنى بۆ هێزه كوردییه‌كان، سووریا پارچه پارچه بكات، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا داوا له توركیا ده‌كات سه‌رنجى به‌لاى شه‌ڕى داعشه‌وه بێت و ئه‌مه‌ریكا پێشى وایه رووسیا له به‌رده‌م پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى سیاسى، له‌مپه‌ر دروست ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رۆكایه‌تیى هاوپه‌یمانان ده‌كات له جه‌نگى دژى داعش و دووپاتى ده‌كاته‌وه، كاره‌كه‌یان له دژایه‌تیى داعش ده‌رناچێت.