ریال مەدرید 90 ملیۆن یۆرۆی بۆ دی خیا تەرخان كردووە

:: PM:03:30:24/02/2018 ‌

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد، یانەی ریال مەدرید تا ئێستا ئاوات دەخوازێ گرێبەست لەگەڵ دێڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە هەموو هەوڵێكی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی مانچستەر رازی بكات دی خیا بفرۆشن.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: یانەی ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 80 تا 90 ملیۆن یۆرۆ بدات بە یانەی مانچستەر یونایتد تا لەبەرامبەردا دەستبەرداری دی خیا ببن، بەڵام ئامادەنین دەستەوارەكە بۆ سەرووی 120 ملیۆن بەرز بكەنەوە وەك ئەوەی كە یانەی مانچستەر یونایتد داوای دەكات.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: ئەگەر یانەی ریال مەدرید لە گرێبەستكردن لەگەڵ دی خیا سەركەوتوو نەبوو، بۆ وەرزی داهاتوو هەوڵی جێبەجێكردنی پلانی دووەم دەدات ئەویش گرێبەستكردنە لەگەڵ ئەلیسۆن پیكەری گۆڵپارێزی یانەی رۆمای ئیتاڵی و هەڵبژاردەی بەڕازیلی.

جێی باسە دی خیای تەمەن 26 ساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد تا هاوینی 2019 درێژەی هەیە و لە هاوینی 2011 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی شەیتانە سوورەكانەوە كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م