پێلێ هەڵبژاردە پاڵێوراوەكانی براوەی مۆندیالی 2018ی رووسیا دیاری دەكات

:: PM:04:42:24/02/2018 ‌

پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی و جیهان ئەو هەڵبژاردانەی دیاری كرد كە پاڵێوران بۆ بردنەوەی ناسناوی جامی جیهانی 2018 كە بڕیارە لە 14ی ئەیلوول تا 15ی تەمووز لە رووسیا بێتە ئەنجامدان.

پێلێ لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ ماڵپەڕی یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند: هەڵبژاردەكانی بەڕازیل، ئەڵمانیا، رووسیا و ئەرجەنتین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا. جەختیشی كردەوە ئەگەر هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامادەكارییەكی باش بكات ركابەرییەكی سەرسەخت لەسەر ناسناوەكە دەكات.

زیاتر گوتی: هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی 2014 ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد بەهۆی كەمی ماوەی ئامادەكارییەكان و سەرقاڵبوونی یاریزانەكان لە خولەكانی ئەوروپا، بەڵام دەبێت دان بەوەدابنێین كە باشترین یاریزانانی جیهان بەڕازیلین، ئەگەر ئەمجارە ئامادەكارییەك باش بۆ مۆندیالی بكرێ بەبێ ركابەری دەتوانێ ناسناوەكە بباتەوە.

پێلێ هەروەها گوتی: لە هەموو مۆندیالەكان دەبێت رێز لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگیرێ، هەروەها هەڵبژاردەی رووسیای مێوانداریش تیپێكی بەهێزی هەیە، جگە لەوە ئەرجەنتینیش هەڵبژاردەیەكی بەهێزی هەیە، بەڵام دەبێت بە رێچكەیەكی باشدا بڕوات تا ناسناوەكە بباتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م