ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو كرا بە پشوو

:: PM:07:18:26/02/2018 ‌

بە گوێرەی ئەو ڕۆژانەی لە پشوو دیاری كراوە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دووشەم پێنجی ئادار لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 كراوەتە پشوو.

 بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لای "وشە" یە ڕۆژ دووشەم كە پێنجی ئادار دەكات لە هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكوومەت.

پشووی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991ـی هەرێمی كوردستانە كە لە دژی ڕژێمی بەعس دەستی پێ‌ كرد لە شارۆكەی ڕِانیە و لە ئێوارەی 20ـی ئادار بەهەڵكردنی ئاگری نەورۆز لە كەركووك كۆتایی هات سەرجەم بارەگەكانی حزبی بەعس لە هەرێمی كوردستان بەدەرنران.

یادكردنەوەی ڕاپەڕینی گەلی كورد لە كاتێكەدایە دوای پێنجی ئادار شار و شارۆكەكان بە جلی كورد ڕۆژی ڕزگاركردنی شارەكەیان دەكەنەوە و بۆنەی تایبەت بەڕێوە دەچێت.



وشە - رامیار جەواد