خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی و هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد "ده‌شنێ موڕاد"ى بڵاو كرده‌وه و به‌هۆی جوان ده‌ركه‌وتنی هه‌ردووكیان و گووتهكهی شارا هه‌وادارنی تووشی شۆك بوونه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی نوسیوویه‌تی:" به‌قه‌د سادهیهكهت خۆشم ده‌وێیت" ئه‌مه‌یش له كاتێكدا هه‌ردوو ڕاگه‌یاندكار و هونه‌رمه‌ند یه‌كه‌م جاره به‌یه‌كه‌وه ده‌بینرێن.
ده‌شنێ موڕاد، له یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 1986 له شاری سلێمانی له دایك بووه، پێشكه‌شكار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی ناسراوی كورده.
ده‌شنێ له ساڵی 1997 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆشتووه‌ته وڵاتی ھۆڵه‌ندا و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه له گرووپی سه‌ما بووه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا به ڕه‌سمی له بواری ڕاگه‌یاندندا ده‌ركه‌وت، دواییش له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی "ده‌شنێ شۆ" و "كۆڕه‌ك ستار"ی كه‌ناڵی كۆڕه‌ك تیڤییه‌وه درێژه به‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌كانیدا.
ماوه‌یه‌كه شار به وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت و شعیرهكانی مه‌حوی له‌سه‌ر وێنه‌كانی ده‌نووسێت.
شارا ئیبراهیم، ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.