ئاڵووده‌بوون به جگه‌ره‌كێشان ڕۆژ دوای ڕۆژ له وڵاتانی جیهان زیاتر و زۆرتر ده‌بێ، گه‌وره‌ترین زیانیش به‌ر سییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ بكه‌وێ له ڕێی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌یه، كه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشیتان ده‌كات و مه‌ترسیدارترینیان تووشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، به‌ڵام له ڕێی ئه‌و چاره‌سه‌ره سروشتییه به سێ ڕۆژ كاریگه‌ری و پاشماوه‌ی جگه‌ره له‌سه‌ر سییه‌كانتان به كۆتا بێنه.
ئه‌م چاره‌سه‌ر سروشتییه بۆ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ته‌واو گرنگ و پێویسته، به‌ڵام كه‌سانی تری ئاسایییش ده‌توانن به‌كاری بهێنن، تا چی ماده‌ی زیانبه‌خش له سییه‌كانیان كۆبووه‌ته‌وه لێی ڕزگار بن و تووشی هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی نه‌بن.
پێكهاته‌كانی ئه‌م چاره‌سه‌ره سروشتییه له پارچه‌یه‌ك ڕه‌گی زه‌نجه‌فیل و یه‌ك لیتر ئاو و دوو كه‌وچكی بچووك زه‌رده‌چه‌و و 400 گرام هه‌نگوین و 400 گرام پیازی وردكراو پێك دێ، ڕه‌گی زه‌نجه‌فیل و پیازی وردكراو بكه‌نه ناو ده‌فرێك و ئنجا بیخه‌نه ناو ده‌فرێكی تر كه لیترێك ئاوی كوڵاوی تێدا بێ و دووباره بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر ئاگرێكی كز دایبنێن تا هه‌ڵمی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، دواتر بیخه‌نه ناو شووشه‌یه‌ك و هه‌نگوین و زه‌رده‌چه‌وی تێ بكه‌ن، پاشان به‌یانیان به‌ر له خواردنی هه‌ر ژه‌مێك كه‌وچكێكی گه‌وره‌ی لێ بخۆن و شه‌وانیش به‌ر له‌وه‌ی بخه‌ون هه‌مانشت دووباره بكه‌نه‌وه.
پێكهاته‌ی ئه‌م گیراوه‌یه زۆر به‌هێزه و پیاز سییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌یپارێزێ، زه‌نجه‌فیل له ته‌واوی گرفته‌كانی هه‌ناسه‌دان دوورتان ده‌خاته‌وه، زه‌رده‌چه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزه و دژه ڤایرۆس و به‌كتریایه و خوێن پاك ده‌كاته‌وه و نیكۆتین و قه‌تران له خوێن ده‌كاته ده‌ره‌وه و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنی ئه‌م گیراوه‌یه سییه‌كانتان به ته‌واوی پاك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێنج ساڵیش بوو بێ به‌رده‌وام بن له جگه‌ره‌كێشان.