شه‌مشه‌مه‌كوێره به یه‌كێك له ته‌مه‌ن درێژترین شیرده‌ره‌كان داده‌نرێت، شه‌مشه‌مه‌كوێره باڵنده نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك له زانایان بۆچوونیان وایه ته‌نیا درووستكراوێكی شیرده‌ره، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و شه‌مشه‌مه‌كوێره باڵنده‌یه‌كی شیرده‌ربێت ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه بڵێی مرۆڤ باڵنده‌یه.
19 خێزانی شیرده‌ره‌كان هه‌ن كه ته‌مه‌نیان له ته‌مه‌نی مرۆڤ زیاتره به به‌راورد به قه‌باره‌یان، 18 خێزانیان له‌وانه شهمشهمهكوێرهن كه ته‌مه‌نیان 40 ساڵ تێده‌په‌ڕێت و كۆتا خێزانیان له جۆری جرجه ئهفریقییهكانن.
شه‌مشه‌مه‌كوێره هێلانه‌ی نییه و هێلانه‌ش دروست ناكات، به‌ڵكو به گشتی خۆی به بن‌میچ و دیوار و لقی داره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسێت و بهچكهكانیشی خۆیان به به‌شی ژێره‌وه‌ی سكی دایكیاندا هه‌ڵده‌واسن و هه‌ر له‌وێشدا شیر ده‌خۆن و ده‌خه‌ون.
یه‌كێك له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان، مێرووهكانه به‌تایبه‌تی قالۆنچه و په‌پووله، چه‌ند جۆرێكی كه‌میشیان دووپشك و كولله ده‌خۆن.
له ته‌واوی دنیادا نزیكه‌ی 89 جۆر شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌ن، تا ئێسته هیچ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌ك له‌و جۆره‌ی كه خوێن ده‌مژێت (Vampire Bat) له عێراق و كوردستان تۆمار نه‌كراون و بوونیان نییه.
شه‌مشه‌مه‌كوێره به گشتی له وه‌رزی زستاندا ده‌چنه سووڕی متبوونه‌وه، یان كۆچ ده‌كه‌ن بۆ شوێنی گه‌رمتر، ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه سووری متبوونه‌وه، چه‌وری كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌توانن به‌درێژایی زستان له‌سه‌ری بژین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا له سووڕی متبووندان و به‌خه‌به‌ر بهێنرێنه‌وه و سووڕهكهیان لێ بپچرێنرێت، له‌وانه‌یه پێش هاتنی وه‌رزی به‌هار چهورییهكهیان سه‌رف ببێت و بمرن، بۆیه زانیان پێیان باشه سه‌ریان لێ نه‌شێوێنرێت و سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كرێت كه ئه‌وانی لێ متبوونه.
پێویسته هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه به‌بێ ده‌ستكێشی تایبه‌ت، ده‌ستكاری شه‌مشه‌مه‌كوێره نه‌كرێت، چونكه ڕه‌نگه هڵگری نه‌خۆشی بێت كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، جه‌سته‌ی له وه‌رزی هاویناندا توانای هه‌یه نه‌خۆشی ترسناك بگوازێته‌وه، بۆ نموونه، نه‌خۆشی ئیبۆلا و نه‌خۆشی هاری.
له پێشتردا وا زانراوه شه‌مشه‌مه‌كوێره خوێن مژه‌كان بۆ خۆراكیان ته‌نیا خوێنی باڵنده ده‌مژن، به‌ڵام ئێسته چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات بۆیه‌كه‌مجاره جۆرێكی نوێی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی خوێن مژ هه‌یه كه خوێنی مرۆڤ ده‌مژێت.
كۆمه‌ڵێك له توێژه‌رانی زانستی هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر پیسی 70 شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی خوێن مژ له باخچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی Catimbau له وڵاتی به‌ڕازیل، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ران توشی شۆك بوونه، چونكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی خواردنی سه‌ره‌كی شه‌مشه‌مه‌كوێره خوێنی باڵنده‌یه، له‌گه‌ڵیشیدا پاشماوه‌ی خوێنی مرۆڤیشیان له سێ دانه له‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه به‌دی كردووه.
به‌هۆی ئه‌م ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره لای توێژه‌ران درووستبوه، كه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه شه‌مشه‌مه‌كوێره خوێن مژه‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "هاری سه‌گ" له دنیادا.
شه‌مشه‌مه‌كوێره خوێن مژه‌كان ئه‌گه‌ر له‌و ناوچه‌ی لێی ده‌ژین باڵنده‌ی ده‌ره‌كی لێ نه‌بێت هیچ ناخۆن و له برسا ده‌مرن، بۆیه هه‌ندێ كات په‌نا ده‌به‌ن بۆ خوێنی به‌راز یا بزن تاوه‌كو بیكه‌ن به خۆراكیان له‌كاتێكدا شه‌مشه‌مه‌كوێره شیرده‌ره و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌شی پرۆتینی تێدایه.
به‌ڕای توێژه‌ران گه‌ر مرۆڤ بچێته ئه‌و باخچه‌یه‌ی كه شه‌مشه‌مه‌كوێره خوێن مژه‌كانی تێیدایه، ئه‌وا مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان ده‌بێت.
زانایان له‌میانه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان كه له Acta Chiropterologica تایبه‌ت به شه‌مشه‌مه‌كوێره بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌خوینی شهمشهمهكوێرهكاندا خوێنی مریشكیشی تێدا به‌دیكراوه، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت شه‌مشه‌مه‌كوێره خوێن مژه‌كان به‌پێی ژینگه خۆراكیان ده‌گۆڕێت و سود له‌چه‌ندین ئاژه‌ڵ وه‌رده‌گرن.
توێژه‌ران زانیاری ده‌ده‌ن به‌وه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان به‌رده‌وام له‌ڕێ په‌نجه‌ره‌وه یا سه‌قفه‌وه ده‌چنه نێو ماڵدا.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه هه‌ندێك ئه‌شكه‌وت له كوردستان زیاتر له 400 كه‌س سه‌ردانیان كردووه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و هێلانانهداو شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵیش سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌بێ بنه‌ما ده‌زانێت و ده‌شڵێت، ئه‌و جۆره‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی له كوردستان ده‌ژین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلانه دروستناكه‌ن و ته‌نیا به‌شێوه‌ی خۆ هه‌ڵواسین ده‌ژین.
سلێمان محه‌مه‌د ڕاوێژكاری ژینگه‌یی له شاری سلێمانی و شاره‌زا له‌بواری كشتوكاڵ، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: به‌گشتی له سنووری وڵاتی عێراق نزیكه‌ی 20 جۆر شه‌مشه‌مه‌كوێره ده‌ژین و حه‌وت جۆریان خۆراكیان مێشوله‌یه و ڕێگه ده‌گرن له زیادبوونی مێشووله‌كان و ئه‌وانی تریان بۆ كشتوكاڵ زۆر گرنگ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مێروانه ده‌ژین كه زیانیان بۆ كشتوكاڵ هه‌یه، به‌ڵام جۆرێكی تر هه‌یه له شه‌مشه‌مه‌كوێره كه له‌سه‌ر خوێن ده‌ژین، ئه‌و جۆره شهمشهمهكوێرهیهش كه خوێن ده‌مژن له كوردستان بونیان نییه و زیاتر له وڵاتی مه‌غریب و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕازیل ده‌ژین، ئه‌و جۆرانه‌ی لای خۆمان بونیان هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلانه دروست ناكه‌ن به‌ڵكو له ناو ئه‌شكه‌وت و درزی شاخه‌كاندا ده‌ژین.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یش ئێسته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه له‌باره‌ی بوونی جیووه و چه‌ند ماده‌یه‌كی تر له‌ناو هێلانهكانیاندا هه‌موو فێڵه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ئه‌گه‌ر له‌وجۆره‌ش بێت كه‌باسی لێوه‌ده‌كرێت له‌كاتێكدا كه بوونیان نییه له كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه پاره‌ش ناكات كه باسده‌كرێت.