هه‌موو زانایانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه سیر یه‌كێكه له به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌كان كه زۆرترین سوود به جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، سوڕی خوێن و دڵ ده‌پارێزێ، فشاری خوێن و به‌رزی كۆلیستڕۆل كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ش ده‌نك سیر به برژاوی بخۆن، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تان دێت؟
شاره‌زایان تێبینی ئه‌و گۆڕانكاریی و كاریگه‌ریییانه‌یان كرد كه له دوای خواردنی شه‌ش ده‌نك سیری بر‌ژاو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دا دێ، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
له ماوه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عات ئه‌و شه‌ش ده‌نكه سیره له گه‌ده هه‌رس ده‌كرێن و ده‌ست به چالاكبوون ده‌كه‌ن.
له دوو تا چوار سه‌عات سیر له ڕێی خوێنه‌وه به جه‌سته بڵاو ده‌بێته‌وه و به خێرایی ڕووبه‌ڕووی خانه ئازاده‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه كه مانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
ماوه‌ی نێوان چوار تا شه‌ش سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر شیته‌ڵ ده‌بنه‌وه و به ته‌واوی سووده‌كانیتان پێ ده‌گات، ده‌ست به سووتاندنی چه‌وری و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زیاده له جه‌سته ده‌دات.
له ماوه‌ی نێوان شه‌ش تا حه‌وت سه‌عات، تایبه‌تمه‌ندی دژه ڤایرۆس و به‌كتریایی چالاك ده‌بێ و به ته‌واوی ڤایرۆس و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.
له ماوه‌ی حه‌وت تا 10 سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر له‌لایه‌ن پێكهاته جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه هه‌ڵده‌مژرێن، تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسید له جه‌سته دروست ده‌كات و ئۆكسانه‌كان له‌ناو ده‌بات.
پاش 10 تا 24 سه‌عات ئه‌و شه‌ش ده‌نكه سیره ده‌ست به خاوێن كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن ده‌كه‌ن و فشاری خوێن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خانه‌كان ده‌بوژێننه‌وه، كه سه‌ره‌نجام ته‌مه‌ن درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ زۆرباش ده‌كه‌نه‌وه.