دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د خه‌لیل ناوی خاوه‌نی تێكستی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی بیر چووه‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی تووڕه كرد و وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه.
له پرۆگرامی شارا كه هه‌ر هه‌فته و گۆرانیبێژێك بانگهێشت ده‌كرێت، ئه‌حمه‌د خه‌لیل یه‌كێك له میوانه‌كان بوو، له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا شارای پێشكه‌شكار باسی گۆرانیی "به چاو پرسیار مه‌كه"ی لێ كرد، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ته‌نیا ناوی ئاوازدانه‌ره‌كه‌ی بیر بوو، دوای دوودڵییه‌ك له ناوی خاوه‌نی تێكسته‌كه، ناوێكی هه‌ڵه‌ی گوت.
هێمن حامید كه خاوه‌نی ئه‌و تێكسته‌یه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و فه‌یسبووك وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه و گوتی، "بیرت ماوه چه‌ند بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و تێكسته پاڕایته‌وه؟".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی هێمن حامید له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه و ئه‌حمه‌د خه‌لیل به بێ وه‌فایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كات ناو برا، چونكه ئاشكرایه كه هه‌ر كه‌س كاری هونه‌ری یان هه‌ر جۆرێكی تر له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كات، پێویسته به‌رهه‌مه‌كه‌ی بپارێزێت و له هه‌موو شوێنێك ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی به پارێزراوی بهێنێت.
ئه‌حمه‌د خه‌لیل گۆرانیبێژێكی دیاری ئێسته‌یه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و گۆرانییه، به‌شداری له چه‌ند كۆنسێرتێكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا كردووه، به یه‌كێك له ده‌نگه پڕگوێگرهكانی ئێسته له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه داده‌نرێت.