ملیۆنان له خه‌ڵكی به ده‌ست كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی و زۆری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی سك، گیرۆده‌ن و په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری جۆراوجۆر ده‌به‌ن، چونكه جیا له‌وه‌ی ناڕێكی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێ، هاوكات هۆكاریشه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێن، بۆیه حه‌وت ڕۆژ ئه‌م گیراوه‌یه بخۆن، چه‌وری ورگتان به ته‌واوی ده‌توێته‌وه و له‌ناو ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له دوو ملیار كه‌س كێشه‌ی قه‌ڵه‌وییان هه‌یه كه ده‌كاته 30%ی كۆی دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، بۆ ڕزگاربوون له ده‌ست چه‌وری ورگ و قه‌ڵه‌وی پێویست ناكات خۆتان زۆر شه‌كه‌ت بكه‌ن، ته‌نیا به‌م گیراوه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماڵئاوایی له چه‌وری ورگ بكه‌ن.
پێكهاته‌ی ئه‌م گیراوه‌یه له خه‌یارێك و سێ پارچه ئه‌ناناس و یه‌ك ده‌سك كه‌ره‌ووز و ده‌سكێك مه‌عده‌نووس پێك دێ، پێكهاته‌كان به جوانی بشۆنه‌وه و وردی بكه‌ن و بیكه‌نه ناو خه‌ڵاتێكه‌وه هاوشێوه‌ی گیراوه‌یه‌كی لێ دروست بكه‌ن، هه‌موو به‌یانییه‌ك به گه‌ده‌ی خاڵییه‌وه بیخۆنه‌وه و 30 خوله‌ك دوای خواردنه‌وه‌ی، ئنجا شتی تر بخۆن.
خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوه‌یه به به‌رده‌وامی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به خێرایییه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر و زیاتر له هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێكی تر، چه‌وری جه‌سته‌تان به‌گشتی و ورگ به تایبه‌تی بتوێته‌وه و كێشی له‌شتان كه‌م بێته‌وه و جه‌سته‌تان ڕێك ببێته‌وه.