بەوێنە.. پەرلەمانتارانی كوردستان تەماتە باران كران

:: PM:08:25:03/03/2018 ‌

ناڕەزایەتی هاووڵاتیان دژی پەرلەمانتارانی كوردستان بە پەسەندكردنی یاسای چاكسازی و خانەنشینی كە بڕگەیەكی تایبەتە بە مووچە پلە باڵاكان كە پەرلەمانتار بە مووچەی سەروی چوار ملیۆن خانەنشین دەكرێت ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی كەلار وایكرد وێنەكانی پەرلەمانتاران هێلە و تەماتە باران بكەن.
 
ئەمڕۆ شەموو سێی ئادار، هاوكار نەسرەدین كە یەكێكە لە رێكخەرانی گردبوونەوەكە بە"وشە"ـی ڕاگەیاند، سەرباری ئەوەی ئەوە دووەم چالاكیمانە دژ بەو دزییە بەكۆمەڵەی لەپەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، بەپێویستمان زانی ئەمڕر چالاكی تەماتەو هێلكە گرتنە پەرلەمانتاران ئەنجام بدەین.
 
ئەو چالاكوانە گوتی، گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی كە پەرلەمان بۆ تەشوێنی دەوڵەمەند كردنی ئەندامەكانی، هاوكات پەسەندكردنی یاسای خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و پلەتایبەتەكان بەكارێكی نەگونجاودەزانین.
 
لە چالاكیەكە ئەمڕۆ دانانی چەند وێنەیەك بوو كەگوزارشت بوو لەوێنەی پەرلەمانتاران، لەنزیك یەكێك لەپاڕكەكانی شارۆكەی كەلار پاشتر گەنجان بەگردبوونەوە و توڕەییەوە تەماتە و هیڵكەبارانی تابلۆی پەرلەمنتارانیان كرد، وەك هێمایەكیش بۆ رەجم كردنی دوای گردبوونەوەكە چالاكیەكە ناونرا رەجم كردنی پەرلەمانتاران.
 
رۆژی 27 ی مانگی رابردوو بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی كوردستان، پەرلەمانی كوردستان هەستا بە پەسەند كردنی مووچەی خانەنشینكردنی ئەندام پەرلەمان بۆ هەر مانگێك 4 ملیوێن دینار بێت.
 
گەرمیان / سەبری هۆرینی







وشە - رامیار جەواد