له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كچانی قه‌یره له وڵاتی سعوودیه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه، ڕێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه، بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بدرێ به هه‌ر كوڕێك كه كچێكی قه‌یره ماره ده‌كات.
ساڵانه له هه‌موو وڵاتێك ئامارێك بۆ ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری گه‌نجان وه‌رده‌گیرێت، به‌م دواییانه‌ش ئه‌و ئاماره له سعوودیه بڵاو كرایه‌وه و ده‌ركه‌وت سێ ملیۆن كچی ئه‌و وڵاته كه ته‌مه‌نیان به پێی یاسا بۆ هاوسه‌رگیری گونجاوه، هێشتا هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه.
له‌و ئاماره‌دا هاتووه كه زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار له‌وانه كچن، 430 هه‌زاریان بێوه‌ژنن و 170 هه‌زاری جیابووه‌وه‌ن، ته‌مه‌نی هه‌موویان بۆ هاوسه‌رگیری یان دووباره هاوسه‌رگیریكردنه‌وه گونجاوه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ڕێكخراوێكی خێرخوازی له سعوودیه به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخه‌ری ڕێكخراوه‌كه بڕیاریان دا، بڕی 20 هه‌زار ڕیالی سعوودی كه ده‌كاته پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به هه‌ر كوڕێك بده‌ن كه كچێكی قه‌یره له خۆی ماره ده‌كات، ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كه له یاسای ئه‌و وڵاته‌دا، كچی سه‌روو ته‌مه‌نی 30 ساڵان به قه‌یره تۆمار كراوه و ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره لای هه‌ندێك هاووڵاتی به خزمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و هاوكاریكردنی كچان بۆ هاوسه‌رگیری دانرا، به‌ڵام زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به هاندانی ده‌زانن بۆ فره‌ژنی، ئه‌مه‌ش بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته ئه‌سته‌مه و ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.