دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر ڕه‌خنه‌یان له سیناریۆ و قسه، ڕه‌فتاری ناو دراما توركییه‌كان گرت، به یه‌كجاری په‌خشكردنیان ڕاگیرا و خه‌ڵكی كاردانه‌وه‌یه‌كی خۆشحاڵیان پێوه دیار بوو.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری كۆتا كه‌ناڵه‌كانی MBC سعوودی ئاگادار كرانه‌وه له‌وه‌ی دراما توركییه‌كان ڕاگرن، چیتر شیرازه‌ی خێزان و په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌كان به‌و درامایانه تێك نه‌ده‌ن، بڕیاریان دا به ته‌واوی په‌خشكردنی درامای توركی له زنجیره كه‌ناڵه‌كانی ئێم بی سی ڕاگرن.
كه‌ناڵه‌كانی MBC به پێشه‌نگی ده‌ستپێكردن به وه‌رگێڕان و دۆبلاجكردنی دراما توركییه‌كان داده‌نرێن، ئه‌مه‌ش وای كرد وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستانیش خوو بده‌نه دراما توركییه‌كان و ڕه‌فتار و كولتوور و ڕه‌وشتی ئه‌وان وه‌ربگرن، بۆیه چه‌ند جارێك له لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی سعوودیه و خه‌ڵكی هۆشیاری وڵاتانه‌وه، داوا له‌و كه‌ناڵه كرا ده‌ست له فیلمه توركییه‌كان ڕابگرن و فیلمه ناوخۆكانی خه‌لیجی، سووری و عه‌ره‌بییه‌كان په‌خش بكه‌ن.
مازن حایك گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌و كه‌ناڵه، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كردووه كه واز له دۆبلاج و په‌خشكردنی دراما توركییه‌كان ده‌هێنن، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌م ڕاگرتنه كاتییه یان یه‌كجاری، چونكه جارێ ته‌نیا له فریكوێنسی ناوخۆیییه‌كان ڕاگیراون و له‌باره‌ی فریكوێنسییه جیهانییه‌كان هیچیان نه‌گوتووه.
ئه‌و گوته‌بێژه پێی وایه، ئه‌م ڕاگرتنه‌ی دراما توركییه‌كان، هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به دراما ناوخۆیییه‌كان ئاشنا بكه‌نه‌وه و بینه‌ران به شتێك سه‌رسام بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و كولتووری عه‌ره‌ب بگونجێت.
ئه‌و داگیركاری و شه‌ڕه‌ی كه ماوه‌یه له لایه‌ن ڕژێمه‌كانی توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر شاری عه‌فرین باكوری كوردستان، هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بێت، چونكه عه‌فرین به پارچه‌یه‌ك له سووریا ده‌زانن و نایانه‌وێت پشتگیری له سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێك بكه‌ن، كه له واڵه‌كانی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ڕژێمه زۆرداره‌كانی توركیا ده‌خوازن.
له كه‌ناڵه كوردییه‌كانیش بێ گوێدانه به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نامرۆڤانه‌یه‌ی له لایه‌ن ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر عه‌فرین و كوردستان ده‌كرێت، هێشتا له په‌خشكردنی دراماكان به‌رده‌وامن و به‌لاشیانه‌وه گرنگ نییه تا چه‌ند ئه‌م درامایانه شیرازه‌ی خێزانه‌كان و په‌روه‌رده و ڕه‌وشتی منداڵه‌كان تێك ده‌دات، چونكه كولتووریان ته‌واو له ئێمه جیاوازه و منداڵ بۆ لادان له ڕه‌وشت و په‌روه‌رده‌ی خێزانی هان ده‌دات.