فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات جگه له دزی و پێشێلكاری و سه‌رگه‌ردانكردنی خه‌ڵك، هیچی تر نییه. ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن حه‌شد بۆ پاراستنی خه‌ڵك هاتووه، هیچ شتێك نازانن و تێناگه‌ن".
فه‌رحان میرزا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رۆڵی بینیوه، له‌م دیمانه‌یه‌ی ''وشه''دا په‌رده له‌سه‌ر زۆر نهێنی لا ده‌دات و ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، "حه‌شدی شه‌عبی گه‌نجانی ئێزیدی و هه‌موو خه‌ڵك كه بڕوایان پێ دێنن، دوای ئه‌وه‌ی دێنه ریزه‌كانیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه حه‌شد چییه و ورده ورده واز دێنن".
ئه‌و كاته‌ی تۆ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بووی، كاروبارتان چۆن بوو؟
كاتێك حه‌شدی شه‌عبی له ١٦ ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركووكدا گرت و دواتر هاتنه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و شنگالیش یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه، له‌وێوه چه‌ندان ئێزیدی پێوه‌ندییان به‌و هێزه‌وه كرد، له‌ناو ئه‌و هێزه زۆر به‌ڵێنمان پێ دان، به‌ڵام هیچ به‌ڵێنێك نه‌چووه سه‌ر و واده‌رنه‌چوو، ورده ورده بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و هێزه نه‌ك بۆ پاراستنی خاكی عێراق كار ناكات، به‌ڵكو هێزێكه بۆ ئه‌جیندای وڵاتان و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌وی و تۆڵه‌كردنه‌وه دامه‌زراوه.
ده‌گوترێ له‌ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدا زۆر كێشه‌ی ناوخۆیی و ئاراسته‌ی جیاواز هه‌ن، هه‌ستتان به‌وه كردبوو؟
به‌ڵی وایه، حه‌شدی شه‌عبی له شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بوونه‌ته ئاگر و به‌ر بوونه‌ته یه‌ك، چونكه ئه‌وان هه‌موویان خۆیان به سه‌ركرده و به‌رپرسی هێزه‌كه داده‌نێن و هه‌موویان خۆیان له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌سه‌پێنن، هیچ كه‌سێكیان ئاگایان له‌ویتر نییه و حیساب بۆ یه‌كتر ناكه‌ن. كاتێك من له‌وێ بووم و خولێكی سه‌ربازی به كۆتا هات، هه‌ر دوای ده‌رچوون له گۆڕه‌پانی خوله‌كه، كه‌س ئاگای له كه‌س نه‌ما، هه‌ر كه‌سێك چووه لای میلیشیایه‌كی جیاواز و باره‌گایه‌كی جیاواز.
تا ئێسته چه‌ند كه‌س له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبین له شنگال و ناوچه‌كه؟
سه‌ره‌تا له شنگال ١٠٠ كه‌س بوون، دواتر خه‌ڵك پێوه‌ندی ده‌كرد و رێژه‌كه به‌رز بووه‌وه بۆ هه‌زار و 500 كه‌س، به‌ڵام هێدی هێدی خه‌ڵكه‌كه ئامانجی حه‌شدی شه‌عبی زانی و به‌رده‌وام وازهێنان هه‌بوو، هه‌ندێكیش له‌وانه دۆخه‌كه‌یان قۆسته‌وه و به‌هۆی بێئاگایی فه‌رمانده‌یی حه‌شد له چه‌كداره‌كانی و ناڕێكی سیستمه‌كه‌ی، خاڵی سه‌ربازییان داده‌نا و باج و سه‌رانه‌یان له خه‌ڵك وه‌رده‌گرت و به‌رده‌وامیشن هه‌ندێكیان. راستییه‌كه‌ی حه‌شد هیچ دیسپلینێكی تێدا نییه، ئه‌وان ته‌نیا مه‌به‌ستیانه بڵێن له‌و شوێنه ئاماده‌ن یان ئه‌و خاكه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نا ئاگایان له چه‌كداره‌كانیان نییه و كه‌س پابه‌ند نییه به دامه‌زراوه‌كه‌وه وه‌ك سیسته‌م. ته‌نانه‌ت له بژێوی سه‌ربازیدا باره‌گاكانیان وێرانه‌یه و ئاو و خۆراك به ئه‌سته‌م ده‌ست ده‌كه‌وێت كه به فه‌رمی بێت، ئه‌وه‌ی تر به دزی په‌یدا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌زموون و ناسینه‌وه‌ی جۆری كاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، راتان چییه له‌سه‌ر ئه‌و هێزه له‌و ناوچه ئێزیدینشینانه، حه‌شد هه‌بوونی باشه یان زیان ده‌گه‌یه‌نن به ناوچه‌كه؟
هه‌رچه‌نده من له‌و بڕوایه‌دام خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌م ماون له‌گه‌ڵ حه‌شد و ئه‌وه‌یشی وازی نه‌هێناوه ده‌ترسێ، چونكه وازهێنان له حه‌شد و مانه‌وه له ژێر ده‌ستیاندا به دڵنیایی زیانی قورست لێ ده‌ده‌ن. به‌ڵام هه‌بوونی ئه‌و هێزه له‌و ناوچه‌یه‌دا، جگه له زیان و كوشتن و رفاندن و به‌تاڵانبردن، هیچی تر نییه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی ئه‌وه بزانێت. من له‌گه‌ڵیان كارم كردووه و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جیندای وڵاتانی بیانی مامه‌ڵه به خاكی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌واوه ده‌كه‌ن.
ئه‌ی چاره‌سه‌ری ناوچه‌كانی ئێزیدینشین چییه و چۆن بێنه پاراستن؟
پێویسته ئه‌و هێزه ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن و رێ به ئێزیدییه‌كان بدرێت خۆیان ناوچه‌كانیان بپارێزن، چونكه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ئاشتیی ناوچه‌كه به‌جێ نه‌هێڵن، له‌و بڕوایه‌دام كێشه‌كانی خۆیان بای ئه‌وه‌نده‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌كه شه‌ڕ له نێوانیاندا روو ده‌دات، بۆیه مه‌ترسییه‌كه‌ی من له‌وه‌دایه مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه به‌و شێوه‌یه، كاره‌ساتێكی تر به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان بێنێ.
دهۆك/ وشه- كاروان باعه‌درێ