به‌ ڤیدیۆ.. له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ئاسانى نان دروست بكه‌

:: AM:08:46:09/03/2018 ‌
نان خواردنێکی کۆنی میللەتانە، کە ھەویرەکەی لە ئارد و ئاو ئامادە دەکرێت و دەبرژێنرێت، كه‌ بۆی ھەیە چەند کەرەستەیەکی تریش تێکەڵی ھەویرەکەی بکرێت.

نان لە کوردەواریدا جێگەیەکی تایبەتی ھەیە و ژمارەیەکی زۆر نانی جۆراوجۆر لە کوردەواریدا دروست دەکرێن. بۆ نموونە: (نانی تیری - نانی ساج - خەپلە - کولێرە گاڵگاڵی - کولێرە چەورە - کولێرە پەنجەکێشی).

له‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به‌ ئاسانترین شێوه‌ له‌ ماڵى خۆت و به‌به‌كارهێنانى ته‌نیا تاوه‌ك ده‌توانى جۆره‌ نانێكى تایبه‌ت به‌ خواردنه‌ خێرا و شاورمه‌كانى گۆشت دروست بكه‌یت و به‌رگه‌ى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌یش بگرێت.

نان بە هەموو جۆرەكانییەوە بە یەكێك لە خۆراكە سەرەكییەكان دادەنرێ، لە زۆربەی هەرەزۆری ژەمەكاندا و رێژەیەكی زۆر كاربۆهیدرات و پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە و وزەیەكی زۆر بە مرۆڤ دەدات، رەنگە تا ئێستە هەر بیستووتانە نان زیانی زۆرە و مرۆڤ قەڵەو دەكات، بەڵام لەمەودوا سوودەكانیشی بزانن كه‌ گرنگە.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەی پزیشكانی پسپۆڕ خواردنی نانی گەنم و جۆ، دەبێتە هۆی ڕاماڵینی كۆڵیستڕۆل لە بۆڕییەكانی خوێن، هاوكات مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و سوڕی خوێن دوور دەخاتەوە.

ئەوان دەڵێن، نان دەبێتە هۆی پاراستنی رێژەی دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە مێشكی مرۆڤدا، ئەمەیش دەبێتە هۆی رێگری لە تووشبوون بە ڕەشبینی و كێشەی دەروونی، هاوكات دەبێتە هۆی هەستكردن بە برسیەتی بۆ ماوەیەكی زۆر.

بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ ڕیگه‌ى ئه‌م ڤیدیۆ فێركارییه‌وه‌ نانێكى ته‌ندروست بۆ خۆت ئاماده‌ بكه‌.



وشە - محەمەد میران