ئه‌وه‌ى كۆكراوه‌ته‌وه له‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا ئه‌و وێنانه‌ن كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ته‌نیوه‌ته‌وه به زیره‌كى له كاتى وێنه‌گرتن و سوودوه‌رگرتن له هه‌ندێك بیرۆكه‌ى تایبه‌ت.
له‌وانه‌یه به شێك له‌و وێنانه‌ت به‌رچاو كه‌وتبێت و حه‌زت كردبێت دووباره‌یان بكه‌یته‌وه، به‌ڵام نه‌ت توانیوه، وات زانیوه سروشتى ئه‌و وێنه‌یه له شوێنى سه‌خت گیروان كه له ڕاستیدا ته‌نیا تۆزێك هونه‌رى فۆتۆگرافى تێدا به‌كار هاتووه و هیچى تر نه‌كراوه.
لێره‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه وێنه‌گرتن هونه‌رى خۆى هه‌یه و فۆتۆگرافه‌ر ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ى هه‌بێت له شوێنى خۆى ده‌توانێ جوانتر گرته‌ت بۆ وێنه بگرێت.
فۆتۆگرافه‌ر، زۆرجار لەوانەیە گوێمان لە وشەیه بووبێت و زۆر بە ئاسانى بەسەریدا بازمان دابیت، وشەىPHOTOGRAPHY لە ئەسڵدا دوو وشەى (PHOTOS) بەماناى (رووناکى) و (GRAPHOS) بە ماناى نووسین پێک هاتووە کە لە دوو وشەى یۆنانى وەرگیراون، کە واتە PHOTOGRAPHY بە ماناى (نووسین دێت بە هۆى رووناکى). ئێمە لە کوردی‌دا وشەى وێنەگرى لە بەرامبەر PHOTOGRAPHY بەکاردێنین، دەتوانین وشەى وێنەگرى وەک شوێن یا خود کارێک تەماشا بکەین کە لە هەردوو دیتندا هەمان نووسین بە هۆى رووناکى بەدی دێت. هۆى بە دواچوون و ئەفراندنى ئەم زانستە لەلایەن زانایان چى بووە؟ ئایا مرۆڤى ئەوسا و ئێسته پێویستى بەم زانستە هەبووە؟ ئایا هونەرى شێوەکارى کە لە سەردەمانێکى زۆر زووتر لە PHOTOGRAPHY وەک زمانێک و دواتر وەک هونەرێک جێگه‌ى خۆى کردبووە تێنویەتى مرۆڤى نە دەشکاند؟ یا خود ئایا دەتوانین بەراوردى ئەم دووە پێکەوە بکەین وەک هونەر؟ بێگومان زانایانى ئەو کات زیاتر بە دواى زانستێکدا دەگەڕان کە خێراتر و واقعییانەتر بیانگەینێتە ئارمانج لە هەموو بوارەکانى ژیان وەک پیشەسازى، نجوم، جۆگرافى، ژیانى سەر زەوى و ژێر زەوى و ناو دەریا و ئاسمان، کە واتە لێرەدا ئەم زانستە هەنگاوێکى بڵندتر دهاوێژێت سه‌باره‌ت به شێوەکارى کە لە سەرەتا وەک زمانێک و دواتر بوو بە هونەر. PHOTOGRAPHYوەک زانستێک سەرى هەڵدا و بەشى پیشەسازى تەکمیلى کرد و دواتر وەک هونەر خۆى پێشان دا، ئێسته‌یش ناتوانین نکووڵى لە کاریگەریى ئەم سێ لاێەنە لە سەر هەموو بوارەکانى ژیاندا بکەین.