ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به شێوه‌یه‌كى ورووژێنه‌ری له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كرده‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسە نزیكەكانی لە هۆتێلێكی قاهیرە یادی 42 ساڵەی تەمەنی كردەوە و بەهۆی جلەكانیشیەوە بو جێگەی سەرنجی میوانەكان.
هەیفا بەبۆنەی یادی لەدایكبونییەوە توانی لە ئاهەنگەكەدا دڵخۆشییهكى زۆر بۆ هاوڕێیه‌كان و كه‌سه نزیكه‌كانى بدات بە سەماكردن، توانى هەمووان سەرسام بكات، له بشێكى تر‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌دا لەكاتێكدا ئەو سەرقاڵی ئاهەنگەكەی بوو وەك سوپرایزێك دایكی هەیفا بەشداری ئاهەنگەكەی كرد.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته‌یش هه‌یفا وه‌هبی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به جلی كڕیستاڵی نه‌خێشنراو له زیو بڵاو كرده‌وه كه بووه جێی باسی ژنانی ئیماڕات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جله‌ی هه‌یفا به 230 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی خه‌مڵێندراوه.
ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان "هه‌یفا وه‌هبی" به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو دنیادا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانی گوتن هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلێكی تایبه‌ته، به جلێكی ورووژێنهریش ناویان بردووه، چونكه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی دیاره.