خانمه شۆخ و شاجوانی شاری سلێمانی (یارجان)، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكى تهلهفزیۆنیداماكیاژهكهی لێ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش به بوێرانه‌ترین كار له‌لای هه‌وادارانى دانرا.
یارجان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامی (كۆشكی نێت) كه له كه‌ناڵی ئاسمانی "نێت تیڤی" پێشكه‌ش ده‌كرێت ماكیاژه‌كه‌ی لێ ده‌كاته‌وه، به‌مه‌یش دهنگدانهوهه دروست ده‌كات و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ستێره خانمه‌كانی تر بتوانن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یارجان تاقی بكه‌نه‌وه.
شنیار ئه‌حمه‌د، جگه له‌و خه‌ونانه‌ی هه‌یه‌تی حه‌زی له كاری پێشكه‌شكارییه، له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به شاجوانی كچی ناو زانكۆكان هه‌ڵبژێردرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت داوایه‌كی زۆری بۆ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت، "هیچ چیڕۆكێكی خۆشه‌ویستی له ژیانیدا نییه".
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یار جان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.