ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى بڕیارێكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ده‌ركردووه بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه شه‌ش خاڵ له خۆ ده‌گرێت.
له بڕیاره‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى هاتووه به پێى ماده‌ى 78 ى ده‌ستوور له ژێر بڕیارى ژماره 305ى ساڵى 2017 بۆ ئاسانكاریى گه‌شتى هاووڵاتییان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى نێوده‌وڵه‌تى، دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌پێى ده‌ستوور ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌مان داوه:
•به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ژێر سه‌ركردایه‌تى و ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدراڵ ده‌بێت و وه‌زیرى ناوخۆى فیدراڵ ئه‌و لایه‌نه دیار ده‌كات كه سه‌ر به كامه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و له‌گه‌ڵ دانانى فه‌رمانبه‌ران و رێكخستن و سوودبینین له‌و پێكهاته‌یه‌ى ئێسته هه‌یه، ئه‌میش دواى دووباره رێكخستنه‌وه‌یان و پابه‌ندكردنیان به ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵ.
ئه‌لف: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى تایبه‌تى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌شى پاراستن له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى سه‌ره‌وه ده‌بێت.
با: به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پاراستنى ئاسایشى فڕۆكه‌خانه نابێت پله‌كه‌ى له عه‌قید كه‌متر بێت و یاریده‌ره‌كه‌شى نابێت له پله‌ى موقه‌ده‌م كه‌متر بێت كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى فیدڕاڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
جیم: فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو به جلى یه‌كپۆشى پیاوانى ده‌زگه ئاسایشه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فیدڕاڵ ده‌پۆشن به پێى رێنوێنییه‌كانى ژماره 7ى ساڵى 2014 .
•به‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان پێوه‌ست ده‌بێت به دامه‌زراوه‌ى سه‌ره‌كى له به‌غدا، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له ده‌روازه سنوورییه‌كانى تر‌ى عێراق كارى پێ ده‌كرێت.
• فه‌رمانگه‌كانى پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه و فه‌رمانبه‌رانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى به وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به پێى یاسا پابه‌ند ده‌كرێت.
•لیژنه ته‌كنیكییه‌كانى ده‌سته‌ى گشتیى گومركه‌كان سه‌رپه‌رشتى هات و رۆیشت و ده‌ستاوده‌ستكردنى كه‌ره‌سته و ئامێره‌كانى دوو فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن، دواى به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى فه‌رمى له لایه‌نى تایبه‌ت له‌باره‌ی هاورده‌كردنى ناوخۆ و بیانى و دواى وردبینى ره‌زامه‌ندییه‌كان به‌پێى پسپۆڕى و به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ی له نووسراوى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ژماره 126 ساڵى 2011 هاتووه.
• رێ به هاتن و رۆیشتنى جووڵه‌ى فڕۆكه‌وانى ده‌درێت له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم به پێى ره‌زامه‌ندى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى فیدڕاڵ دواى ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌م فه‌رمانه‌ى دیوانى حكوومه‌ت، كه نابێت له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر بخایه‌نێ.
•لیژنه‌یه‌كى باڵا پێك ده‌هێنرێت بۆ سه‌رپه‌رشتى فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كان، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى به پێوه‌ره‌كانى فیدراڵ ده‌بێت، كه نوێنه‌رانى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێوه‌ندیدار له خۆ بگرێت له هه‌رێم و مه‌ركه‌ز، دواتر راپۆرتى خۆیان بۆ سه‌ركرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یان كه‌سێك كه له‌لایه‌ن ئه‌و رێ پێدراو بێت.
سه‌رچاوه / شه‌فه‌ق نیوز