باینجان چی له‌ جومگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات؟

:: PM:02:41:13/03/2018 ‌

توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە باینجان دەتوانێ هەوكردنی جومگەیی كەم بكاتەوە و ئازار نەهێلێت، بۆیە چیتر بە گرتنەبەری ڕێگەی تر ناكات، بۆ ڕزگاربوون لە دەست ئازاری جومگە، چونكە باینجان باشترین و كاریگەرترین ڕێگەی سروشتییە.

باینجان پڕە لە مادەی كانزایی گرنگ، لەگەڵ بوونی ڤیتامینی جۆراوجۆر، كە زۆر پێویست و گرنگن بۆ ماسوولكە و ئێسەكان و كڕكڕاگەی جومگەكان، بۆ دروستكردنی گیراوەیەك كە بە ئاسانترین شێوە چارەسەری ئازار و هەوكردنی جومگە بكات، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدەن.

باینجانەكە بشۆرەوە و بەشێوەی قاشی درێژ بیبڕە، پاشان ئاوەكە لە مەنجەڵێكدا بكوڵێنە و دواتر باینجانەكانی بۆ زیاد بكە تا نەرم دەبنەوە و دەكوڵێن وازی لێ بێنە تا سارد دەبێتەوە، دواتر كە كوڵا ئەو ئاوەی دەمێنێتەوە بیكەرە دەفرێك و لە بەفرگردا دایبنێ‌، پاشان بیخۆرەوە، زۆر سوودی دەبێ بۆ ئازار و هەوكردنی جومگەكانی جەستە.

هاوكات دەتوانن وەك گیراوەیەكیش بۆ شێلانی شوێنی ئازار بەكاری بهێنن، ئەویش بە تێكەڵكردنی 250 ملیلیتری ئاوی باینجانەكە لەگەڵ 50 ملیلیتری زەیتی زەیتوون، دوای تێكەڵكردنیان ئەو شوێنەی پێ بشێلن كە تووشی ئازار بووە.



وشە - ئاوات ئازاد