پیاوێكی ئوستراڵی ئۆتۆمبێلێكی پۆرشی كڕی، دوای 10 خوله‌ك له لێخوڕینی، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و لێیان وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش بووه وه‌ستانی خۆشیی كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
ئه‌لبێرت بارك پیاوێكی ئوستراڵییه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌های پۆرشی كڕی، به‌و بۆنه‌یه‌وه به خێرایییه‌كی زۆر به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا لێی خوڕی، تا خۆشی گه‌یشتن به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به تاقیكردنه‌وه‌ی خێرایییه‌كه‌ی ده‌ربڕێت، له هه‌مان كاتیش‌دا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی باس، ئه‌م پیاوه ته‌نیا 10 خوله‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تاقی كرده‌وه، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هاته وه‌ستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌رووی 60 كم له سه‌عاتێكدا لێی خوڕی و مۆبایله‌كه‌ی به‌كار هێنا، سزا درا.
سزاكه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و بڕێك پاره‌ی ئوستراڵی بوو وه‌ك سزا لێیان سه‌ند، ئه‌مه‌ش وای كرد خۆشیی كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوه‌ستێت و ئه‌و خه‌مه بخه‌نه دڵیه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له میدیا جیهانییه‌كاندا بووه‌ته جێی باس و پێكه‌نین، چونكه خۆشیی ئه‌و پیاوه نه‌گه‌یشته نیو سه‌عات و ده‌ستبه‌سه‌ر خه‌ونه‌كه‌یدا گیرا.