له دوای تۆمه‌تباركردنی رووسیا له‌لایه‌ن به‌ریتانیا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سالسبێری به ژه‌هراویكردنی سیخوڕێكی پێشووی رووسیا، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و رووسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانیكردنی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێ.
تێكچوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان رووسیا و به‌ریتانیا له دوای تۆمه‌تباركردنی مۆسكۆ دێت به كوشتنی سیخوڕێكی وڵاته‌كه‌ی له به‌ریتانیا.
تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی له رووسیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام به‌رگری له ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی له كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا كرد كه به ڕێژه‌ی 20% ی نه‌وت و گاز له‌لای كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسییه.
كۆمپانیای FTSE ی به‌ریتانی نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی سه‌رمایه‌كانی كۆمپانیا رووسییه‌كانی له ژێر ده‌سته.
ئه‌م دوو كۆمپانیایه، ئێسته به دوای ڕێگه چاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌رده‌وامبوونی كاره‌كان و بازرگانیكردنیان له نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ، سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
له دوای تۆمه‌ته‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر رووسیا، مۆسكۆ داوای به‌ڵگه ده‌كات بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كان، ئه‌گه‌ر نا ڕێكاری تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته به‌ر له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه و بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش بانكه‌كانی به‌كار دێنێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له‌لایه‌ن به‌ریتانیا.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د