به‌پێى ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ى حكوومه‌تى ئوسترالیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ساڵى رابردوودا داهاتى گه‌شتیارى ئوسترالیا 32 ملیار دۆلار بووه. ستیفن سیوبو وه‌زیرى گه‌شتیارى گوتى، "ئه‌م ژماره‌یه به رێژه‌ى %6 له ساڵى رابردوو زیاتره، هه‌روه‌ها دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هاتووه‌ته سه‌ر ئابووریى وڵاته‌كه".
به پێى زانیارییه‌كان، %25ى پاره‌كه‌ى ئه‌مساڵى گه‌شتیاران له لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه خه‌رج كراوه كه سه‌ردانى ئوسترالیایان كردووه.
ده‌سته‌ى (ئینته‌رناشنال فیزیته‌رز سیرڤى) كه ده‌سته‌یه‌كى گه‌شتیارى سه‌ر به حكوومه‌ته رای گه‌یاندووه، ژماره‌ى گه‌شتیارانى ساڵى رابردوو هه‌شت ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س بوون، ئه‌مه‌ش به رێژه‌ى %6 له گه‌شتیارانى ساڵى پێشتر زیاتره.
له‌و ژماره‌یه‌شدا چین خاوه‌نى زۆرترین رێژه‌ى گه‌شتیارانه له ئوسترالیا، له‌وانه ملیۆنێك و 250 هه‌زار چینى سه‌ردانى ئوسترالیان كردووه و ته‌نیا ئه‌وان 10 ملیار دۆلاریان له ئوسترالیا خه‌رج كردووه.