ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌ر ساڵێكی تر، له ناوچه‌كانی سۆران و ده‌وروبه‌ری هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن به‌ڕێوه چوو، تێیدا چه‌ندان جۆری جیاواز له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه چاندران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئاداری 2018 هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی له دایكبوونی سه‌ركرده‌ی گه‌لی كورد "بارزانی نه‌مر"، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن له هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز و چۆمان به‌ڕێوه چوو .
شایه‌نی باسه هه‌موو ساڵێك وه‌ك رێزگرتن له‌و رۆژه، هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن له ته‌واوی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت .
له ده‌ڤه‌ری سۆران له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر، هه‌زاران نه‌مامی جۆراوجۆر له سه‌نته‌ری شار و شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كان چاندران.
سۆران - موڕشید برادۆستی