كۆشكی سپی مێوانداری 19 ده‌وڵه‌تی كرد به ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ته‌نگژه مرۆیییه‌كانی غه‌زه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڵه‌ستین به‌هۆی تووڕه‌كردنیان له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه به باسكردنی پرسی قودس، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.
ئه‌مه‌یش له‌دوای ئه‌وه دێت كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساند و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ته‌لئه‌بیبه‌وه گواسته‌وه بۆ قودس و ئه‌مه‌یش بووه هۆی تووڕه‌كردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و هاوپه‌یمانانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی كۆشكی سپی گوتی، پێویسته پرسی غه‌زه چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕێككه‌وتنی ئاشتی.
گه‌وره ڕاوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ جارید كوشنه‌ر بۆ پرسی ئاشتیی نێوان فه‌ڵستین و ئیسرائیل گوتی، دوای دوو سه‌عات له كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام پلانی ئاشتیی ئه‌مه‌ریكا باسی لێوه نه‌كرا.
وڵاته به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، میسڕ و ئوردن و شانشینی سعوودیه و قه‌ته‌ڕ و به‌حرێن و عومان و ئیمارات، له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌گوێره‌ى گوته‌ى به‌رپرسه‌كان، بوار به سعوودیه و ئیسرائیل نه‌دراوه گفتوگۆ بكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د