هیوایەك بۆ كەركووكییەكان گەڕایەوە

:: PM:03:35:14/03/2018 ‌

ڕێكخراوێك بەمەبەستی كاری دیموكراسی و دروستكردنی كادری سیاسی و كاركردن لە بواری سیاسی بۆ لاوان لە شاری كەركووك دادەمەزرێت. بەرپرسی ڕێكخراوەكە دەڵێت لەچەند ڕۆژی داهاتوو لە عێراق و لە هەرێمی كوردستان مۆڵەت وەردەگرین.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئادار، بەهائەدین نەسرەدین بەرپرسی ڕێكخراوی یەكێتی ئازادی دیموكراتی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێمە لەشاری كەركووك دەمانەوێت هیوایەك بۆ گەنج و لاوان بگەڕێنینەوە، ئەمەش دوای 16ـی ئۆكتۆبەر كە خەڵكێكی زۆر بێهیوا بووە لە سیاسییەكانی ئەو سنوورە.

بەرپرسی ڕێكخراوی یەكێتی ئازادی بۆ دیموكراتی دەڵێت، كاری ئێمە پێگەیاندنی كادری سیاسی و كەسی سیاسییە بە شێوەیەكی دیموكراسی، ئەوەش دوای بێهیوابوون لە حزبەكانی كەركووك، هەرچەندە ئەركەكەمان قوڕسە بە لۆگۆی كوردستان و لەكاتێكی ئاوا، بەڵام ئێمە دەمانەوێت هیوایەك بۆ گەنجەكانمان بگەڕێنینەوە و لەسەر بنەمای دیموكراسی و پێگەیاندنیان بۆ كاری سیاسی پەروەردەیان بكەین.

نەسرەدین ئاشكرای كردئێمە بەشێوەی فەرمی بارەگامان نییە، بەڵام لەچەند ڕۆژی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق مۆڵەت وەردەگرین و بارەگا دەكەینەوە و دەستبەكار دەكەین.

دوای خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووی باڵێكی یەكێتی لەشارەكە، خەڵكێكی زۆر ئاوارە بوون و بێهیوا بوونە لەكاری سیاسیی لەو شارە.




وشە - رامیار جەواد