زه‌ین مالیك و جیجی حه‌دید دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆشه‌ویستی یه‌كتر بوون، له 13/3 به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی بچووك له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
hellogiggles" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له جیابوونه‌وه‌كه‌ی زه‌ین مالیك و جیجی هه‌دید ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی جیهانی كه له هه‌واڵێكدا ڕایان گه‌یاندووه و باس له جیابوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان هه‌واداران تووشی سه‌رسامی بوون.
جیجی و زه‌ین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، باس له خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ یه‌كتر و ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه له نێوانیاندا، ته‌نیا سه‌رقاڵی رۆژانه‌یان وای كردووه كه له یه‌كتریان سارد بكاته‌وه و وایان لێ بكات كه تووشی جیابوونه‌وه‌یان بكات، جیجی حه‌دیدیش له پۆستێكدا ده‌ڵێت، من زۆر زه‌ینم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام زۆری سه‌رقاڵی و بیانووه‌كانی بێزاری كردبووم، بۆیه بڕیاری جیابوونه‌وه‌مان دا.
زه‌ین مالیك له دایكبووی 1993 له ناوچه‌ی برادفۆرد له به‌ریتانیا له باوكێكی به‌ریتانی به‌ناوی یاسر مالیك، کە له ساڵی 2010 یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر سته‌یج گۆرانی گوت و له‌و كاته‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پۆپ ده‌ركه‌وت.
جیجی حه‌دید له ساڵی 1995 له لۆس ئه‌نجلۆس له دایك بووه، کە كچێكی نمایشكار و گۆرانیبێژه و دایكی هۆڵه‌ندییه و باوكیشی فه‌ڵه‌ستینییه.