بە وێنە.. لە دهۆك هەڵمەتی چاندنی نەمام بەڕێوە چوو
بەبۆنەی ڕۆژی چاندنی نەمام لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە چەند چالاكییەكی جیاوازدا لە دهۆك هەڵمەتی چاندنی نەمام بەڕێوە چوو.
هاوكات بەشێكی تر لەو چالاكییانە لە چوارچێوەی یادكردنەوەی ساڵڕۆژی لە دایكبوونی ڕێبەری نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی بوو كە لە تەواوی شار و شارۆكەكان چالاكی بەڕێوە دەچێت.
چالاكییەكەی دهۆك لە هەڵمەتی چاندنی نەمام تەنیا لە شەقامە گشتییەكاندا نەبوو، بەڵكو كۆڵانەكانی چەندان گەڕەكی لەناو شارەكەدا گرتبووەوە و تەواوی شاقامە گشتییەكانیش سەوز كران.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی مستەفا بارزانی ڕێبەری نەتەوەیی كورد، چەندان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن و ئەو ڕۆژەیش كراوەتە پشووی فەرمی لە كوردستان.
دهۆك/ نەوزاد هلۆری
وشە -
سهرخێڵ هاشم