نیمار وەرزی داهاتوو یاریزانی ریال مەدریدە

:: PM:03:41:14/03/2018 ‌

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، باشترین شوێن بۆ نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە وەرزی داهاتوودا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە بۆ ئەوەی بە خەونەكەی بگات ئەویش بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینە وەك باشترین یاریزانی جیهان.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بەهیچ شێوەیەك گرێبەستی نیمار لەدەست نەدات و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەكەی پێ ببەخشێ بەتایبەتیش دوای ئەوە خۆی چەند جارێك ئاشكرای كردبوو ئارەزووی پەیوەندیكردنی بە یانەی شاهانە هەیە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە نیمار بەو هیوایەیە بە پەیوەندیكردن بە یانەی ریال مەدرید كۆتایی بە باڵادەستی لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێنێ لە بردنەوەی خەڵاتەكانی تۆپی زێڕین و باشترین یاریزانی جیهان.

رۆژنامەی ماركا هەروەها ئاشكراشی كرد، یانەی ریال مەدرید لە وەرزی داهاتوو بە گرێبەستكردن لەگەڵ نیمار گرێبەست لەگەڵ هیچ هێرشبەرێكی تر ناكات و هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی لەگەڵ چەند هێرشبەرێكی تر دەست پێ كردبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م