وه‌ك ده‌زانین رۆنه‌كه‌ره خواردنێكی به‌یانیانی خۆشه كه له زۆربه‌ی ماڵان‌دا هه‌یه و خه‌ڵكیش زۆر ده‌یخوات، به‌ڵام تا ئێسته پرسیارت كردووه كه ئایا ئه‌م خۆراكه سوودی هه‌یه یان نا؟
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له خواردنی رۆنه‌كه‌ره ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ندان توێژینه‌وه كه زاناكان و پزیشكان و پسپۆڕان له بواری خۆراكدا ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رۆنه‌كه‌ره‌ی سرووشتی زۆر سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، چونكه ئه‌و چه‌ورییه‌ی تێیدایه پڕه له ماده‌ی سوودبه‌خش كه جه‌سته پێویستی پێیه‌تی، بۆیه لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆنه‌كه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A یارمه‌تی خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته ده‌دات له زیادكردنی به‌رگری بۆ ئه‌ندامه‌كان و پاراستنیان له نه‌خۆشی شیرپه‌نجه، جگه له‌وه‌یش رێژه‌یه‌كی به‌رز دژه ئۆكسانه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
دووه‌م – رێژه‌ی به‌رزی كۆلسترۆڵ كۆنترۆڵ ده‌كات: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی رۆنه‌كه‌ره ئه‌وه‌یه كه دڵ ده‌پارێزێت له هه‌ر كێسه‌یه‌ك كه تووشی ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به كۆنترۆڵكردنی ڕیژه‌ی به‌رزی كۆلسترۆڵ له لووله‌كانی خوێندا، چونكه كۆلسترۆڵ كێشه‌ی به‌رزی په‌ستان له لووله‌كانی خوێندا دروست ده‌كات كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ.