كۆمپانیای مۆتۆرۆلا، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا به‌نیازه له مانگی ته‌مووزی داهاتوو مۆبایلێكی نوێ بخاته بازاڕه‌كانه‌وه كه به شێوازێكی زۆر به‌هێز و ناوازه دروستی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆتۆرۆلا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ ساڵی 2018 و له مانگی حه‌وتدا مۆبایلێكی نوێ دروست ده‌كات و ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Moto G6 Plus" ه‌وه، كۆمپانیاكه به‌نیازه به شێوازێكی جیاواز ئه‌م مۆبایله دروست بكات، كه ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی كڕیاران و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه یه‌كێك ده‌بێت له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی كۆمپانیاكه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی مۆتۆرۆلا پاترییه‌كی 3250 میلی ئه‌مپێری بۆ داده‌نرێت و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزیش به‌كارده‌هێنرێت له‌ناویدا كه ده‌گاته 630، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.93 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ، به‌ڵام تا ئێسته‌یش باس له كوالێتی كامێراكانی نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 16 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌ی نه‌داوه.