بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆ پێنج كەس بوونە قوربانی

:: PM:07:32:14/03/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی جیاوازی هاتوچۆدا دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و سێی تریش برینداربوون كە یەكێك لە ڕووداوەكان هاووڵاتییەكی مەسیحی خەڵكی مووسڵە.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئادار/ مایس، ڕائید عەلی قەدۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە شارۆكەی كفری لەكاتی كاركردندا تراكتۆرێك وەردەگەڕاوە و شۆفێرەكەی بەناوی ئیبراهیم عەزیز حەمە لەدایكبووی ساڵی 1978 دانیشتووی شارۆكەی كفری كەوتووەتە ژێر تراكتۆرەكەیەوە و دەست بەجێ گیان لە دەست داوە.

هاوكات سیهاد لەشكر ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تلكێف بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پاسێكی بچووك و گرایزەڕێك لەنزیك تلكێف تووشی پێكدادان بوون ئەمەش بەهۆی دەرچوونی تایەی ئۆتۆمبێلێكیانەوە.

ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ گوتی، لە ڕووداوەكەدا هاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا و سێ‌ هاووڵاتی تریش برینداربوون كە ئەو هاووڵاتییەی گیانی لە دەستدا مەسیحییەكی سنوورەكەیە.

بەهۆی خێرای لێخوڕین و پاپەند نەبوون بەڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ ساڵانە زۆرترین ڕووداوەكانی مردن بە ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد