دهۆك یادی ڕاپەڕینی بەرز ڕاگرت

:: PM:08:27:14/03/2018 ‌
درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆر و بە بەشداری چەندان هونەرمەند، ئاهەنگێكی گەورە و فرەوانی جەماوەری لە سەنتەری شاری دهۆك بەرێوەچوو.

لە ئاهەنگەكەدا چەند گوتارێك خوێنرانەوە كە باسیان لە یادی راپەرین و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە دەكرد.

لە گوتارەكاندا ئاماژە بەوەكرابوو كە لەكاتی راپەڕینی خەڵكی دهۆك پێشمەرگە ڕۆڵێكی قارەمانانەی گێڕاوە و لەماوەیەكی كەمدا توانراوە شارەكە لە رژێمی بەعس پاكبكرێتەوە.

ڕاپەڕینی 1991 كە ڕاپەڕینە مەزنەكە ناسراوە بوو لە ڕاپەڕینێكی جەماوەریی خەڵكی باشووری كوردستان لەدژی ڕژێمی لێخراوی بەعس بەپاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگە.

 ڕاپەڕین لەپێنجی ئازاری 1991 لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ كرد و تا 21ی ئازاری 1991 لەپاش ئازادكردنی كەركووك كۆتایی هات كە بەو شێوەیە دام و دەزگاكانی ڕژێمی بەعس لە باشووری كوردستان كرانە دەرەوە.

دهۆك/  نەوزاد هلۆری







وشە - سه‌رخێڵ هاشم