یه‌كێك له كێشه‌كانی كۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی شكان یان ته‌ربوون كیبۆرده‌كه‌ی زوو له كار ده‌كه‌وێت، بۆیه كۆمپانیای ئه‌پڵ كیبۆردێك دروست ده‌كات كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
skynews" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و كیبۆرده ده‌كات كه كۆمپانیای ئه‌پڵ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكانی كیبۆرد و ته‌ربوونی بووه‌ته دیارده له ئۆفیسه‌كان و ده‌زگه‌كان و لای به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر، بۆیه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كان به كێشه‌یه‌كی ئابووری گه‌وره ده‌یبینن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی كیبۆردێك كه دژی شكان و تهربوونه و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌توانی به‌كاری بێنیت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشانه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات ده‌رباره‌ی ئه‌م كیبۆرده نوێیه و ده‌ڵێت، دیزاینه‌ری ئه‌م ئامێره به‌سووده ناوی له‌م كیبۆرده ناوه "Crumb-proof" كه به‌شێوازێكی به‌هێز و پته‌و دروست كراوه و چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه كه دژه شكانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ر نابێت، ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه كۆمپانیاكه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ئامێره‌كه‌ی خستووه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه به نرخی 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.