له‌به‌رئه‌وه‌ی شیرین به كراسێكی زیاد له‌وه‌ی هه‌وادارانی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ناشیرین ده‌ركه‌وت، به ته‌واوه‌تی تووشی شه‌رمه‌زاری بوو و هه‌ستی به ئابڕووچوون كرد.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژی میسری، له دوای ئه‌وه‌ی له گرتووخانه ئازاد كرا و به پاره قه‌ره‌بووی تاوانه‌كه‌ی دا، بۆ یه‌كه‌م جار له وێنه‌یه‌كدا له دوبه‌ی ده‌ركه‌وت كه خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆی بۆ ئاهه‌نگێك ئاماده كردووه، به‌ڵام ئه‌و كراسه‌ی به‌ری لای هه‌وادارانی هێنده ناشیرین بوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گاڵته‌یان پێ كرد، له زۆربه‌ی كۆمێنتهكانیشدا بۆیان نووسیوه باشتر بوو له گرتووخانه بیت و به‌م شێوه‌یه دهرنهكهوتیتایه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ڤیدیۆیه‌كی شیرین بڵاو كرابووه‌وه كه له‌و ڤیدیۆیه‌دا له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی میسره، یه‌كێك له هه‌وادارانی داوای لێ ده‌كات گۆرانیی "مشربتش من نیلها"ی بۆ بڵێت، ئه‌مه‌ش واته "له ئاوی نیلهكهیم نه‌خواردووه‌ته‌وه" یه‌كێكه له گۆرانییه ناوداره‌كانی شیرین.
به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی شیرین زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو، به ههوادارهكهی ده‌ڵێت "ده‌ی ته‌واو ئاوه‌كه‌ی نیل مه‌خۆره‌وه با تووشی نه‌خۆشیی به‌لهارزیا نه‌بیت، ئاوی ده‌به‌كان بخۆره‌وه باشتره"، له‌به‌رئه‌وه له دادگا سزای شه‌ش مانگ گرتن و پێنج هه‌زار جونه‌یهی میسڕی وه‌ك كه‌فاله‌ت بۆ ده‌رچوو.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژێكی ناوداری میسڕییه، له ساڵی 1980 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ له دایك بووه، له ته‌مه‌نێكی گه‌نجییه‌وه ده‌ستی كردووه به كاری هونه‌ری و خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و گۆرانی و كلیپێكه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه.