راینه‌ر هێرمانى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسى ئه‌ڵمانى له وتارێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر عه‌فرین بكه‌وێت، مۆدێلێكى سیاسى له ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت كه چاوه‌ڕوانى چاكه‌ى لێ ده‌كرێت"، بۆیه پێى وایه كه‌وتنى عه‌فرین نسكۆیه‌كه بۆ ئه‌و خه‌باته‌ى كه وڵاتانى رۆژئاوا بۆ چاكتركردنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌یكه‌ن، له باره‌ى هێزه‌كانى توركیاشه‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر توركیا بچێته ناو عه‌فرینه‌وه، ئه‌وا عه‌فرین به چه‌ندان هه‌فته‌ى خوێناوى تێده‌په‌ڕێت".
راینه‌ر هێرمان كه یه‌كێكه له نووسه‌ره‌كانى ئه‌ڵمانیا و له رۆژنامه‌ى فارانكفۆرته‌ر ئه‌لگاماینه‌ى ئه‌ڵمانیا "Frankfurter Allgemaine" ده‌نووسێ، دوێنێ له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ئه‌گه‌رى كه‌وتنى شارى عه‌فرین ده‌كات و به‌دوورى نازانێ هێزه‌كانى توركیا بتوانن بچنه ئه‌و شاره‌وه، به‌ڵام به بڕواى ئه‌و كه‌وتنى شاره‌كه بۆ هێزه‌كانى توركیا سه‌خت ده‌بێت، له‌ڕووى جیهانی و بۆ ناوچه‌كه كه‌وتنى عه‌فرین لێكه‌وته‌ى سیاسیى نه‌رێنى ده‌بێت.
بۆ تێگه‌یشتن له كێشه‌كانى سووریا هێرمان رسته‌یه‌ك ده‌كاته كڵاوڕۆژنه‌ى خۆى و ئه‌و ده‌ڵێ، "جه‌نگێكى جیهانى بچووك له سووریا ده‌گوزه‌رێت" كاتێك وتاره‌كه‌شى له‌باره‌ى عه‌فرینه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌ر به‌و ناونیشانه‌یه "جه‌نگى بچووكى جیهان".
به‌پێى به‌شێك له وتاره‌كه‌ى كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سایتى "شه‌فه‌ق نیوز" سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى هاتووه‌ته وه‌رگێڕان، هێرمان باس له بێده‌نگى ناتۆ ده‌كات له به‌رانبه‌ر كێشه‌كه و ده‌ڵێ، "ئه‌ردۆغان عه‌فرین ده‌گه‌زێ و كوردیش به ته‌نیا به‌رگریى ده‌كات".
ئه‌و له قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات، دواى دوو مانگ له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى چڵه زه‌یتوون له دژى عه‌فرین، كه‌وتنى شاره‌كه و ناوچه‌كه‌ى ده‌وروبه‌رى ته‌نیا پرسى كاته، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى هێزه‌كانى توركیا ده‌چنه ناو شاره‌كه، ئه‌وا له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌كه نه‌ك ته‌نیا چه‌ند رۆژێك، به‌ڵكو چه‌ندان هه‌فته‌ى خوێناوى تێده‌په‌ڕێنێ، چونكه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكى عه‌فرین كه زۆربه‌یان كوردن، ئاماده نین له شاره‌كه بڕۆن، ئه‌وان نایه‌نه‌وێ له تاكه رێڕه‌وێك بچنه ده‌ره‌وه كه به‌ڕووى شارى حه‌له‌به‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر ئه‌م رێیه‌ش عه‌فرین به دنیاى ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له به‌شێكى نووسینه‌كه‌یدا وه‌ك راینه‌ر هێرمان ئاماژه‌ى بۆ كردووه، هه‌ڵوێستى رژێمى سووریایه، ئه‌م رژێمه له سه‌ره‌تاى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین دووپاتى كرده‌وه كه پارێزگارى له سه‌روه‌ریى خاكى سووریا ده‌كات و له‌گه‌ڵ كورد به‌ره‌نگاریى هێزه‌كانى توركیا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان پێگه‌ى سوپاى رژێمى سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه بۆردمان كران، ئه‌وا رووسیا داواى لێ كرد بكشێته‌وه، به پێى گه‌وته‌ى نووسه‌ره ئه‌ڵمانیاكه، "شوێنه‌وارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سووریا دیار نه‌ما".
له باره‌ى هێزه ئیسلامییه‌كانى سووریا ئه‌وانه‌ى هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى توركیان، هێرمان ده‌ڵێ، "له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى توركیا كه‌سانێكى به‌كرێگیراوى له میلیشیا ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان به‌كار ده‌هێنێ، كه له‌و وڵاتانه‌وه هاتوون كه زۆر له دانیشتووانیان به زمانى توركى ده‌دوێن".
ئه‌و نووسه‌ره چه‌ندان جار دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانى رۆژئاوا له به‌رانبه‌ر جه‌نگه‌كه بێده‌نگن، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌وانه ئه‌ڵمانیایه كه ئه‌و ره‌خنه‌ى لێ ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "رازى بووه چه‌كى نوێ به توركیا بدات".
وه‌ك زۆری له سیاسه‌توان و رۆژنامه‌نووسانى رۆژئاوا، راینه‌ر هێرمان دڵنیایه كه پاسه‌وانه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له راگه‌یاندنى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى دژ به عه‌فرین راستگۆ نییه، به‌ڵكو ده‌ڵێ، "دوو هۆكارى تر هه‌یه" یه‌كه‌میان وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات هۆكارێكى ناوخۆیییه، ئه‌وه‌یه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ پێگه‌ى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆ به‌هێز بكات له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى كه له ساڵى داهاتوودا ده‌كرێت، دواى سه‌ركه‌وتنى له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌نزیكه‌ی ئه‌وكات ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵاتێكى بێ سنوورى ده‌بێت. دووه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه كه توركیا ده‌سه‌ڵاتێكى له باكورى سووریا هه‌یه، به تایبه‌تى له جه‌رابلوس، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توركیا پێداگریى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى بمێنێته‌وه.
لێره‌دا هێرمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانێكى ئه‌ردۆغان كه دوو ساڵ به‌ر له ئێسته گومانى له په‌یماننامه‌ى لۆزان كردبوو كه له ساڵى 1923 ئه‌نجام دراوه و به پێى ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ش بوو كه سنوورى ئێسته ده‌وڵه‌تى توركیا دیار كرا. هێرمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆژنامه توركییه‌كان هه‌ڵده‌ستن به چاپكردنى نه‌خشه‌ى جووڵانه‌وه‌ى ئیستقلالى كۆن كه به‌پێى نه‌خشه‌كه، سنووره‌كه له حه‌له‌به‌وه تا مووسڵ به‌شێكن له توركیا و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دوورگه‌كانى ده‌ریاى ئیجه كه ئێسته به‌شێكن له خاكى یۆنان.
ئه‌گه‌ر عه‌فرین بكه‌وێته ده‌ستى توركیا، چى ده‌بێت؟ نووسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه باس له‌م ئه‌گه‌ره ده‌كات و به یه‌ك رسته وه‌ڵامى ئه‌م پرسیار ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "كه‌وتنى عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ كه‌وتنى مۆدیلێكى سیاسى كه چاوه‌ڕوانى چاكه‌ى لێ ده‌كرا". هێرمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌موو ره‌گه‌ز و ئاینه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردا وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كرێن، یه‌كسانى له نێوان ژن و پیاو ره‌چاو ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌مه له سه‌رده‌مى رژێمى مه‌ركه‌زى عه‌ره‌بى سوورى و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته به‌ناو ئیسلامییه‌كه‌ى داعش له ناوچه‌كه نه‌بووه. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو مۆدێله هێرمان ده‌ڵێ، "له دواى 2013وه دیموكراسى زیاتر و فره‌یى زیاتر هه‌یه"، بۆیه ده‌ڵێ، "كه‌وتنى عه‌فرین نسكۆیه بۆ خه‌باتێك له پێناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستى چاكتر".