لیمۆ گەنجینەیەكی گەورەی ڤیتامین Cیە، بەشێوەیەكی كاریگەر یارمەتی گەشانەوەی پێست دەدات، بەڵام زیاترین سوودی لە توێكڵەكەیدایە بەتایبەتی بۆ پێست، لە دوای بەكارهێنانی لیمۆ پێویستە توێكڵەكی لێ بكرێتەوە و بۆ پێست بەكاربهێنرێت، چونكە پێست جوان دەكات، توێكڵی لیمۆكان لەبەر خۆر وشك بكەوە دواتر بیهاڕە و هاڕاوەكەی ڕۆژانە بەكاربهێنە.
یەكەم :بەكارهێنانی بۆ پێست
بۆ ماسكی پێست، ئاوی لیمۆ لەگەڵ توێكڵی لیمۆ بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە، كە تایبەتمەندی سپیكردنەوەیان هەیە، ئەگەر بتەوێت پێستت رووناك ببێتەوە ئەوا ئەم ماسكە بەكار بهێنە، كەوچكێك ئاوی لیمۆ و هاڕاوەی توێكڵی لیمۆ و هەنگوین لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە و بەباشی تێكی بدە تا دەبێت بە ماسكێكی گونجاو، پاشان ئەم ماسكە بۆ مل و پێستی دەموچاوت بەكاربهێنە بۆ ماوەی 20 خولەك بەجێی بهێڵە، دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆ.
دووەم: بەكارهێنانی لیمۆ بۆ بەهێزبوونی نینۆكەكان
ئەگەر بەدوای بەهێزكەرێكی سروشتیدا دەگەرێت بۆ بەهێز بوون و ڕەقبوونی نینۆكەكانت و دووركەوتنەوە لە شكانیان، ئەوا لیمۆ بەكاربهێنە، چونكە چارەسەرێكی سروشتی خێرایە بۆ بەهێزبوونی نینۆكەكان، چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ بهێنە و نینۆكەكانتی پێ تەڕ بكە.
ئنجا نینۆكەكانت بخشێنە بە توێكڵی لیمۆكەدا چەند جارێك ئەم كارە دووبارە بكەرەوە.تا هەست بە بەهێز بوونی نینۆكەكانت دەكەیت.